قوباد تاڵه‌بانی: خوازیارین كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌رتریان هه‌بێت له‌ گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌رێم

قوباد تاڵه‌بانی: خوازیارین كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌رتریان هه‌بێت له‌ گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌رێم

جار بینراوە: (1.5K)

– 
جێگر سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه خوازیارن كۆمپانیا ئهمریكییهكان بهشدارییهكی كاریگهرتریان ههبێت له گهشهپێدانی ههرێم، دهشڵێت: “ئهولهوییهتی ئێمه لهوهدایه كه گاز له خزمهتی خهڵك بهكاربهێنرێت”.

قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیران پێشوازیكرد له وهفدێكی ئهنجومهنی بازرگانیی ئهمریكا – كوردستان به سهرۆكایهتی دهیڤد تهفوری، سهرۆكی ئهنجومهنهكه و پێكهوه تاووتوێی چهند پرسێكی جێی بایهخی ههردوولایان كرد.

بهگوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، له كۆبوونهوهكهدا كه رۆژی دووشهممه (17/11/2025) له ههولێر بهڕێوهچوو، گفتوگۆكرا لهبارهی چۆنییهتی پهرهپێدانی پهیوهندییه بازرگانییهكانی نێوان ئهمریكا و ههرێمی كوردستان.

قوباد تاڵهبانی به ئاماژهدان به پرۆسهی گهشهپێدانی ههرێم رایگهیاند ههرێمی كوردستان خوازیاره كۆمپانیا ئهمریكییهكان بهشدارییهكی گهورهتر و كاریگهرتریان ههبێت لهم پرۆسهیهدا و حكومهتی ههرێمیش ئامادهیه ههموو جۆره هاوكارییهك و كارئاسانییهكیان پێشكهش بكات.

له تهوهرێكی دیكهدا باس له پرسی نهوت و گاز كرا. لهم چوارچێوهیهشدا جێگری سهرۆك وهزیران روونیكردهوه كه “ئێمه لهگهڵ ئهوهداین لهم خولهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراقدا پهله بكرێت له پهسندكردنی یاسای نهوت و گاز به جۆرێك كه یاساكه كێشهكانی نێوان ههرێم و بهغدا یهكلابكاتهوه و بهپێی دهستور دهسهڵاتهكان و تایبهتمهندییهكانی ههرێمی كوردستان لهبهرچاو بگرێت”.

جێگری سهرۆك وهزیران جهختیشی كردهوه “ئهولهوییهتی ئێمه لهوهدایه كه گاز له خزمهتی خهڵك و بۆ گهشهپێدانی ژێرخانی پیشهسازی و كوردستان بهكاربهێنرێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 80 Today: 677 📊 Click Here