تۆمارێکی دەنگی پازدەساڵ لەمەوپێش، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکاتەوە بە گژ یەکتردا

تۆمارێکی دەنگی پازدەساڵ لەمەوپێش، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکاتەوە بە گژ یەکتردا

جار بینراوە: (833)

چەند هەفتە لە مەوپێش ناوەرۆکی نامەیەک ئاشکرا کرا. نامەکە بە واژۆی ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆک پژاک، بۆ حیزب و لایەنە سیاسییە بەرهەڵستکارەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران نێردراوە.

لە نامەکەدا کە بە زمانی فارسی نووسراوە، ئەمیر کەریمی، لە ڕوانگەی سیاسی و ئایدۆلۆجی خۆیەوە، دۆخی ئێستای ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست شرۆڤە دەکات. لەبەشێکی تری نامەکەدا، هاوسەرۆکی پژاک ڕەخنە لە ناسیونالیزمی ئێرانی و کوردی دەگرێت، ناوەنددەسەڵاتی ڕەتدەکاتەوە و ئەلتەرناتیڤی پێکەوژیانی دیموکراتیانە دەخاتە ڕوو..

بە کورتی پژاک لە نامەکەیدا، نموونەی دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتی، بۆ هێزە سیاسییەکانی ئێران و ئایندەی ئێران پێشنیار دەکات.

نامەکە هاوینی ئەمساڵ نێردراوە، ماوەیەک دواتر لە ڕێی گرووپێکی سیاسی بەلوجییەکانەوە دزەی پێکراوە و لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

چەند هەفتە دوای ئاشکراکردنی نامەکەی پژاک، تۆمارێکی دەنگی ئەمیر کەریمی، کە مێژووەکەی بۆ پازدەساڵ لەمەوپێش دەگەرێتەوە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەوە. لە تۆمارە دەنگییەکەدا کەریمی ڕەخنە توند لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەگرێت. بە مەبەستی ڕەشکردنی حیزبەکانی تر، هەندێک دیاردەی قێزەونی نێوان پێشمەرگە گوندنشینان دەگشتێنێت.

دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە، جنێوفرۆشەکانی فەیسبووک هاتنە سەر خەت، دنیا پڕ بوو لە جنێو و بە خائینکردن. دۆخەکە لێرەدا نەوەستا، بەڵکو چەند ئەکادمیستی کەمئاگا لە سیاسەت و پلانە هەوڵگرییەکان، هاتنە سەر خەت و داوایان لە پژاک کرد، داوای لێبوردن بکات.

هەراکە گەورەتر بوو، حیزبی دیموکراتی ئێران لە ڕاگەیاندیکدا، دوای لە پژاک کرد ڕوونکردنەوە لە بارەی تۆمارە دەنگییەکەوە بدات.

پژاک لە ڕاگەیاندنێکدا ڕوونکردنەوەی دا و باسی مێژووی تۆمارە دەنگییەکە و شەڕی ساردی پازدەساڵ لەمەوپێشی حیزبەکان کردبوو،

ئەمجارە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران، لەدژی ڕوونکردنەوەکەی پژاک. ڕآگەیاندێکی بڵاوکردەوە، دواتر ئیبراهیمی عەلیزادە، سکرتێری کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێڕان دژی ڕوونکردنەوەیەکی پژاک لێدوانی دا.

هەموو ئەم هەرایەی لە مانگەدا درووستبوو، بەهۆی تۆمارێکی دەنگی پازدەساڵ لەمەو پێشەوە بوو.

ڕوونە درووستکردنی هەرا و هاواری بێبەرهەمی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، بەهۆی تۆمارێکی دەنگی ،کە پازدەساڵ لەمەوپێش، لەکۆبوونەیەکی داخراوی حیزبیدا گوتراوە، ژێڕخانی فشۆڵی دیالۆگ و لێکزیکبوونەی حیزبەکانی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان ئاشکرا دەکات.

زانیارییەکان باس لە دەزگای هەواڵگری یەکێک لە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستان دەکەن، کە لە ڕێگەی ئەندامێکی رابەری یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە، جارێکیتر تۆمارە دەنگییە پازدەساڵەکەی بڵاوکردووەتەوە.

ئامانج لە بەگژیەکداکردنەوەی حیزبەکانی ڕۆژەهەڵاتی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی ئەو ناوەندە بوو، کە ماوەیەک لەمەوپێش، کۆی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوی ناوەندی دیالۆگ، درووستیان کردبوو.

نابێت خاڵی بنەڕەتی نامەکەی پژاکیش بۆ لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، نادیدە بگیرێت. چونکە هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی نەتەوە و پێکهاتەکانی ئێران، لە چوارچێوەی سیستمێکی خۆسەری دیموکراتی، بە زیانی جمهوری ئیسلامی ئێران و هەندێک لایەنی بنەماڵەیی کۆتایی دێت.

بابەتى تر

👤
Live: 66 Today: 1,295 📊 Click Here