مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی

–
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی، ده‌شڵێت: “سلێمانی شایسته‌ی خزمه‌تگوزاریی زیاتره”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی تشرینی دووه‌می 2025 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه “له ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گه‌رمترین پیرۆزبایی له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری بۆ ده‌خوازم”.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: “سلێمانی وه‌كوو شارێكی گرنگ و ناوه‌ندێكی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئه‌ده‌بی و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پر له سه‌روه‌ریی له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستاندا شایسته‌ی خزمه‌تگوزاریی زیاتره”.
ده‌شڵێت: “دڵنیایی ده‌ده‌ین كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،به‌رده‌وام ده‌بێت له باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچه‌كانی كوردستان”.
14ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك، یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه كه له ساڵی 1784 له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان، میری ئه‌و كاتی میرنشینی بابانه‌وه بنیادنرا.















Post Comment