هاوپەیمانی چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان: زیاتر لە سێ هەزار پێشێلكاریمان لە دەنگدانی تایبەتدا تۆمار كردووە

–
هاوپەیمانی تۆڕ و رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، 3273 پێشێلكاری لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆماركردووە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.
هاوپەیمانی تۆڕ و رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە یەكەم یدا لەسەر دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە،”3273 پێشێلكاریان تۆمار كردووە كە كێشەی رێكخستن و هونەری و پێشێلكردنی مافی دەنگدەران و دەستوەردانی ئەمنی و سیاسی لەخۆگرتووە”.
ئاماژەشیكردووە، “پێشێلكارییەكان هەموو پارێزگاكانی عێراقی گرتووەتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە كە ژمارەیان 18 پارێزگایە”.
باسی لەوەشكردووە، “زیاتر لە 8300 فۆڕمی چاودێری ئەلیكترۆنی بەكارهێناوە بۆ روماڵكردنی قۆناغەكانی كردنەوە و دەنگدان و داخستن تا دەگاتە قۆناغی ژماردن و جیاكردنەوە”.















Post Comment