یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد

یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد

جار بینراوە: (1.0K)

– 
یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان وهك تاقه لایهنی ئیسلامی له دهنگدانی تایبهتدا رێكۆردێكی نوێی تۆمار كرد و ژمارهی دهنگهكانی بهشێوهیهكی بهرچاو زیادیكرد، وتهبێژهكهشی دهڵێت: “دهنگهكانمان دوو هێنده زیادیكردووه”.

دوێنێ یهكشهممه پڕۆسهی دهنگدانی تایبهت بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی ئهنجومهنی نوێنهران له عێراق و ههرێمی كوردستان بهڕێوهچوو، كه تێیدا زیاتر له ملیۆنێك و 300 ههزار دهنگدهر بهشدارییان كرد.

بهپێی ئهنجامه بهراییهكان یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان لهم ههڵبژاردنهدا توانی ریكۆردێكی نوێ تۆمار بكات و سهركهوتنێكی گهوره بهدهست بهێنێت و ژمارهی دهنگهكانی گهیشته زیاتر له چوار ههزار دهنگ.

ئهمهش پێشكهوتنێكی بهرچاوه به بهراورد به ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان كه له 20ی تشرینی یهكهمی 2024 بهڕێوهچوو، كاتێك یهكگرتوو توانی 2341 دهنگ بهدهست بهێنێت.

بهگوێرهی میدیای ئهو حزبه، له سێ بازنه سهرهكییهكهی ههرێمی كوردستان، دهنگهكانی یهكگرتووی ئیسلامی بهمشێوهیهیه:

ههولێر: 652 دهنگ

سلێمانی: 1557 دهنگ

دهۆك: 2200 دهنگ

لای خۆیهوه سهڵاحهدین بابهكر وتهبێژی یهكگرتوو له راگهیهندراوێكدا سـوپاسی هێزهئهمنییهكانی كرد كـه دهنـگیان  پێ داون، وتیشی: “له دهنگدانی گشتیشدا بهپشتیوانی خودا و هاوڵاتیان دهنگهكانمان زیاد دهكات و لهدهنگدانی تایبهت  دهنگهكانمان دوو هێنده زیادیكردووه”.

بابەتى تر

👤
Live: 35 Today: 139 📊 Click Here