له‌تیف نێروه‌یی: ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی 100% زیادی كردووه

–
له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی 100% زیادی كردووه.
ماڵپه‌ڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUK له زاری له‌تیف نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه “یه‌كێتی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا تا ئێستا 70 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه”.
ده‌شڵێت: “به‌مه‌ش به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌نگه‌كانمان 100% زیادیكردووه”.
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه “هاوكات ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی به‌راورد به هه‌موو حزبه‌كان له هه‌ڵكشاندایه”.















Post Comment