دەركردنی چەندین رێنمایی بۆ میدیاكان پەیوەست بە رۆژی بێدەنگی لە هەڵبژاردنەكاندا

–
دەستەی راگەیاندن و یەكانی عێراق، چەندین رێنمایی بۆ میدیاكان دەركرد كە میدیاكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و داوایان لێ دەكات، لە رۆژی بێدەنگی میدیاكان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق هیچ روماڵێكیان نەبێت.
دەستەی راگەیاندن و یەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوكات لەگەڵ ئەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رۆژی شەممەی داهاتووی بۆ بێدەنگی میدیاكان راگەیاندووە، دەبێت دامودەزگاكانی راگەیاندن پابەند بن بە روماڵ نەكردنی هیچ بابەتێكی هەڵبژاردن لە ماوەی بێدەنگییەكەدا.
داوای لە میدیاكانیش كردووە، هیچ جۆرە بابەتێكی بانگەشەی هەڵبژاردن روماڵ و پەخش نەكەن لە ماوەی دیاریكراودا، لەگەڵ پابەندبوون بە پەخشنەكردنی هیچ مادەیەك كە سوكایەتیكردن بێت بە كاندید و قەوارە و هاوپەیمانییە كێبڕكێكارەكان.
دەستەی راگەیاندن و یەكانی عێراق ئاماژەشی كردووە، بێدەنگی میدیاكان لە كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانەوە دەستپێدەكات و تاوەكو داخستنی دوا ناوەندەكانی دەنگدان بەردەوام دەبێت.















Post Comment