نێچیرڤان بارزانی: چەند شانازییەکی مەزنە مرۆڤ لە حیزبێکدا بێت ئەو هەمووە دڵسۆز و وەفادارانەی هەبێت

_
ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی 10ـی 2025، بە ئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی؛ کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە یاریگای یی دهۆک دەستیپێکرد.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، “سڵاوی سەرۆک بارزانی بە ئێوە دەگەیەنم، سڵاوی برای بەرێزم مەسرور بارزانی بۆ ئێوە، چەند شانازییەکی مەزنە مرۆڤ لە حیزبێکدا بێت، ئەو هەمووە دڵسۆز و وەفادارانەی هەبێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ گومانم نییە رۆژی هەڵبژاردن، داستانێکی سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان و بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار دەکەین. دڵنیام وەک هەمیشە بە پشتیوانی خودا و جەماوەرەکەمان، سەرکەوتن هەر بۆ پارتییە و ملیۆنێک دەنگ و زیاتر دەهێنین، بادینان ماڵی خەبات و تێکۆشانە، چ ماڵێکی بادینان هەیە چەکی خەبات و پێشمەرگەی تێدا نەبێت.”
جێگری سەرۆکی پارتی راشیگەیاند، “مێژووی پارتی و ئەم دەڤەرە لە یەکدی جیا ناکرێنەوە، یەکەم لقی پارتی لەم دەڤەرە بووە.”
نوێ دەکرێتەوە..















Post Comment