باندێكی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركرا

باندێكی هێنانی كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركرا

جار بینراوە: (1.6K)

– 
بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند كه باندێكی كۆچبهری نایاساییان دهستگیر كرد لهگهڵ (23) كهسی بیانی.

ئاسایشی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “رۆژی 2025/10/27، دوای كۆكردنهوهی زانیاری و بهدواداچوون، بهبڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایش توانییان 2 قاچاخچی هێنانی كۆچبهری نایاسایی و 23 كهسی بیانی كه بهشێوهی قاچاخ هێندرابوونه ههرێمی كوردستان و به نیازبوون بۆ پارێزگاكانی ناوهڕاست و باشووری عێراق ببرێن دهستگیربكهن”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “لهئێستادا تۆمهتباران به ماددهی (38) لهیاسای مانهوه راگیراون و لێكۆڵینهوه لهدۆسیهكانیان بهردهوامه”.

بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی سلێمانی راشیگهیاند كه “سهرجهم كۆچبهره نایاساییهكان سنوورداش كرانهوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 307 📊 Click Here