ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسییه‌

ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و دینی و سیاسییه‌

جار بینراوە: (945)

– 
ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند كه بایكۆتكردنی ههڵبژاردن ههڵهیهكی ئهخلاقی و دینی و سیاسییه.

ئهمڕۆ دوو شهممه بهرواری 3/11/2025 سهڵاحهدین بههادین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان له دیدارێكی لهگهڵ بهرپرس و ئهندامان و كادیرانی سنوری مهڵبهندی 14ی دهوروبهری ههولێری حزبهكهی، رایگهیاند كه “یهكگرتوو ههمیشه لهبهرهی خهڵك و مافخوراوانی خۆیهتی، و له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق نوێنهرهكانیان بهردهوام داكۆكیكار بوونه بۆ بهدهستهێنانی مافهكانیان و دهنگیان دلێره بۆ مافی فهرمانبهران و موچهخۆران”. 

لهدیدارهكهدا ئهمینداری یهكگرتووی ئیسلامی تیشكی خسته سهر بهشداریكردنی خهڵك له ههڵبژاردنهكان و چونیان بۆ سهر سندوقی دهنگدان و وتی: “به دانیشتن و بایكۆتكردنی دهنگدان چارهسهری كێشهكان ناكرێت”.

وتیشی: “بایكۆتكردنی ههڵبژاردن ههڵهیهكی ئهخلاقی و دینی و سیاسیه، دهبێت بهدهنگدانتان كهسانی خاوهن رابردوو پاك و ئهزموندار بنێرن بۆ ئهوهی له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق كار بۆ گێڕانهوهی مافهكانتان بكهن”.

بابەتى تر

👤
Live: 118 Today: 1,054 📊 Click Here