×

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون

جار بینراوە: (1.1K)

- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی .

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بەی راگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکی چوارباخ کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕێکی سێ تایدا روویداوە، سەرنشینەکانی ماتۆڕە سێ تاییەکە حەوت کەسبوون کە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسیان بریندارن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “چوار لە سەرنشینی ماتۆڕە سێ تاییەکە منداڵ بوون و ژنێک و دوو پیاوی دیکەش بوون”.

سامان نادر وتیشی، “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پیاوە و تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵ دەبێت و بریندارەکانیش تەندروستییان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 116 Today: 365 📊 Click Here