×

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی‌ سلێمانی زیاتر له‌ سه‌دا 10 زیادیكردووه‌

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی‌ سلێمانی زیاتر له‌ سه‌دا 10 زیادیكردووه‌

جار بینراوە: (1.2K)


ماڵپهڕی شهفافیهت داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجهی راگهیاند كه بهراورد به ههفتهی پێشوو 1 ملیار دینار زیادیكردووه.

ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه كه داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 18ی تشرینی یهكهم تا ئهمڕۆ 24ی تشرینی یهكهمی 2025، بڕی 11 ملیار و 698 ملیۆن و 104 ههزار و 94 دینار بووه.

ماڵپهڕهكه ئاماژهی بهوهداوه كه لهو بڕه 9 ملیار و 215 ملیۆن و 540 ههزار و 237  دیناری نهختینهیه كه سهدا 79ی كۆی داهاتهكه دهكات.

ئهوهش خراوهتهڕوو كه 2 ملیار و 482 ملیۆن و 563 ههزار و 857 دیناری بهشێوهی چهكه كه رێژهی 21%ی داهاتهكه پێكدههێنێت.

 ئهمهش دهریدهخات كه داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به ههفتهی پێشوو 1 ملیار دینار زیادیكردووه بهڕێژهی 10.895%.

بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت، ئێستا رۆژانه سهرجهم داهاته نانهوتییهكانی پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و راپهڕین له ماڵپهڕهكه تۆمار دهكرێت و بڵاودهكرێتهوه.

له 15ی كانوونی یهكهمی 2022 قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهی شهفافییهتی لهبارهی داهات و خهرجی راگهیاند، بهڵام تائێستا پڕۆژهكه نهتوانراوه سهرتاسهری له ههرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 116 Today: 365 📊 Click Here