×

پەیامى ڕەوەندى کوردى لە بەریتانیا لەسەر هەڵبژاردنەکانى عێراق

پەیامى ڕەوەندى کوردى لە بەریتانیا لەسەر هەڵبژاردنەکانى عێراق

جار بینراوە: (17.1K)

هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق بڕیارە ڕۆژى ١١/١١/٢٠٢٥ لە تەواووى شار و شارۆچکەکانى عێراقدا بە ناوچەکانى هەرێمى شەوە ئەندام بدرێت بەپێى ئەو میکانیز و پلانەى کە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق دایان ڕشتووە.  کە تێیدا ٣٢٩ نوێنەر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت. نوێنەرانی ھەڵبژێردراو سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵدەبژێرن و متمانە بە کارنامەی سەرۆک وەزیرانی دەستنیشانکراو دەبەخشن.

بەپێى بڵاوکراوەکانى کۆمسیۆن لەم هەڵبژاردنەدا کاندیدەکان پاڵێوراو بۆ هەڵبژاردن بەمشێوەیە. حەوت هەزار و ٧٦٩ کاندیدە، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٢٤٨ کاندیدی ژن و پێنج هەزار و ٥٢٠ کاندیدی پیاون، کێبرکێی بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

بەپێی بڕیارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بانگەشە تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەمە، ڕێکكەوتی ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.

مایکى کۆیباس لە وڵاتى بەریتانیا لەسەر پڕۆسەى هەڵبژاردن و دید و بۆچوونى کاندید و حیزبەکانى نێو کێبڕکێى هەڵبژاردن لێدوانى لە لە چەند کەسێک وەرگرت لە ڕەوەندى کوردى لە شارى بێرمینگهام بەمشێ,ەی

عیرفان عەلی: ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە هاوڵاتیانى عێراق و کوردستان بە تایبەتى سزاى هەموو ئەو لایەنانە بدەن کە شکستیان هێناوە و خیانەتیان کردووە و دەنگ بدەن بەو لایەنانەن کە بەرگرى لە هاوڵاتیان و دەستکەوتەکان دەکەن پێ,یستە هاوڵاتیان بەشدارى لەم پڕۆسەیدا بکەن

فەرهەنگ فەرهاد: جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە بۆ ماوەى ٣٤ ساڵە هەمان کوکمڕانى و هەمان بیرکردنەوە و هەمان مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڵاتیاندا دەکرێت, هەردوو حیزبى دەسەڵات بە ناوى چاکسازى لە حکومەتى نوێدا دەکەن بەڵام هیچشان نەکردووە و بەرەو خراپتری دەبەن , هیوادارە کە پێویستە هەموو هاوڵاتیان بەشداربن و کەسانى بوێر هەڵبژێر و حکومەتێ: گەنجان بەڕێوەى بەرن

لەهەمانکاتدا چەند کەسێکى تر بەشێوەیەکى جیاوازتر دوان بۆ مایکى کۆى باس باسیان لەوە کرد کە هیچ شتێک شەرعێتى نەماوە لە کوردستاندا.

ڕابەر خدر : سەرنجى لەسەر ەئوە بوو کە هەڵبژاردن لە کوردستان و عێراق شەرعێت لە پڕۆسەى دەنگدان سەندراوەتەوە و چەندن جار پەرلەمانتاران و پەرلەمان داخراوە لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە و پێویستە هاوڵاتیان هۆشیار بن کە دەنگ بە کێ دەدەن لە هەڵبژاردنى داهاتوودا. چونکە ناکرێت کەسانى کەم ئەزموون بڕۆنە پەرلەمانەوە. هەروەها باسى لەوە کرد کە لە ڕێگەى زنجیرە وێکەوە لە ڕێگەى میدیاى کۆیباس هاوڵاتیان هۆشیار بکاتەوە و بتوانن دەنگ بدەن بەو لایەنەى کە شایستەیە و شەرعێت بدەن بە پڕۆسەى دەنگدان.

ڕێباز بەختیار: بە جۆرێکى تر ئاماژە بەوە دەکات ناکرێت ئەو دەموچاوانەى چەندین ساڵاە لە پڕۆسەى هەڵبژاردن و هۆڵەکانى پرەلەماندا بوونیان هەیە چیتر متمانەیان پێ بدرێتەوە

محمد سەمەد: هاوڵاتیەکى تر وڵاتى بەریتانیا پەیامێکى تر دەگەینێتە هاونیشتیمانیانى لە عێراق و کوردستان کە هەر کەسێک تەمەنى یاساى تێپەڕاندووە بەشدارى دەنگدان بکەن و کەسانێک هەڵبژرێن کە خەمخۆرى وڵات نەوەى داهاتوو بێت بە جۆرێک هەردوو حیزبى دەسەڵات چەندین جار دەرفەتیان پێدراوە و تاقیکراونەتەوە بەڵام شکستیان هێناوە

کۆژین بەهادین: باس لەوە دەکات هەڵبژاردنى ئەمجارەى عێراق دەرفەتێکى زێڕینە لەبەردەم هەموو پێکهاتەکانى عێراق, بۆ تۆڵەکردنەوە لە سەرکردە گەندەڵەکان و حیزبەکانیانە سزاى هەموو ئەوانە بدەن دەستیان سوورە بەخوێنى چالاکواناو ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرن و پەیامى ئەوەشى هەبوو بۆ هاوڵاتیان کە بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و بەشدارى هەڵبژاردنەکان بکەن و دەنگ نەدەن بە کاندیدە گەندەڵەکانیان کە بوونەتە هۆکارى دواکەوتنى وڵات

درێژەى لێدوانەکانیان

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 2,506 📊 Click Here