محەمەد حەکیم: ئەوانەی حومکڕانی ئەم هەرێمە دەکەن کاریان بە سیاسەتی هەموو شتێک بۆ خۆیان و هیچ بۆ خەڵک کردووە

محەمەد حەکیم: ئەوانەی حومکڕانی ئەم هەرێمە دەکەن کاریان بە سیاسەتی هەموو شتێک بۆ خۆیان و هیچ بۆ خەڵک کردووە

جار بینراوە: (1.6K)

-

ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2025، محەمەد حەکیم، کاندیدی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان لە بازنەی سلێمانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی لیست و کاندیدانی کۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپی سیاسی و دارایی و ئیداریی دایە، هەروەها دەسەڵات دەیەوێت بە بەردەوامی دان بە سیاسەتی هەڵە لە ئیدارەدان داهاتووشمان بە خراپتر بسپێرن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “دەبینن ئەم دەسەڵاتە شکست خواردووە چۆن یاریی بە ژیانی ئێستا و داهاتووی نەوەکانمان دەکات و بۆ یەکجاریش بەخۆیاندا نەچوونەتەوە”.

ئەوەشی وت، “ئەوانەی حومکڕانی ئەم هەرێمە دەکەن کاریان بە سیاسەتی هەموو شتێک بۆ خۆیان و هیچ بۆ خەڵک کردووە، ئەوەی شایەنی خۆشگوزەرانییە ئەو خەڵکەیە کە ئێستا بەدەست نەبوونی مووچە و خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنێت”.

وتیشی، “ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی هەمیشە لە سەنگەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکەوە دەنگێکی دلێرمان هەبووە و خۆڕاگربووین، لە هەر شوێنێک نوێنەرمان هەبووبێت دەنگی خەڵکی ستەملێکراو لەوێ بڵند بووە”.

داواشی کرد، خەڵک بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگەکانیان بکەنە کارتی سوور بەڕووی دەسەڵاتی تاڵانکاری کوردستاندا بەرزی بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، “تاوەکو نوێنەری زیاترمان هەبێت لە بەغدا هەبێت دەنگی خەڵکی ستەملێکراو بڵندتر دەبێت و بازنەی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات تەسکتردەبێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “پارتی و یەکێتی 22 ساڵە لە بەغدا لەبری شەڕکردن بۆ بەرژەوەندیی خەڵک کاریان بۆ بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و کۆمپانیاکانی خۆیان کردووە”.

بابەتى تر

👤
Live: 117 Today: 1,595 📊 Click Here