وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاگاداری بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی دەکاتەوە

-
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکاتەوە کە تیمەکانی چاککردنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی “پڕۆژەی رووناکی”، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کاری چاکسازی و پێویست لە تۆڕەکانی کارەبای وێستگەی ئەزمەڕ.
ئاماژە بەوەکراوە، کارەکان لە ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستپێدەکات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، کاتەکانی کارکردن لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 5ی ئێوارە دەبێت، لەم ماوەیەدا، پێدانی کارەبا لە گەڕەکەکانی (کازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، کەڵەکن و سارداو) بە شێوەیەکی کاتی رادەگیرێت.
وەزارەتی کارەبا داوای لێبوردن لە هاوڵاتییان دەکات و سوپاسی پشوودرێژی و هاوکارییان دەکات لە ماوەی ئەنجامدانی ئەم چاکسازییەدا دەڵێت، “تیمەکان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی کارەبایەکی سەقامگیر و بەردەوام بۆ هەموو هاوبەشان”.















Post Comment