مەزڵوم عەبدی: حکومەتی سوریا دەیەوێت سوود لە شارەزایی هەسەدە وەربگرێت

مەزڵوم عەبدی: حکومەتی سوریا دەیەوێت سوود لە شارەزایی هەسەدە وەربگرێت

جار بینراوە: (1.5K)

-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایدەگەیەنێت، اند، لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی زارەکی سەبارەت بە شێوازی تێکەڵکردنی هێزەکانیان، ئاماژە بەوەشدەکات، ئامانجی ی دانوستاندنەکان دامەزراندنی سیستمێکی ئیداریی ناناوەندییە لە سوریا.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” شەوی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی رۆناهی تیڤی رایگەیاند، “لە سەردانەکەم لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2025، بۆ دیمەشق، لەگەڵ سوپاسالار، وەزیری بەرگری و بەڕێوەبەری هەواڵگریی گشتی حکومەتی راگوزەری سوریا کۆبوومەوە، بە ئامانجی داڕشتنی نەخشەڕێیەک بۆ داهاتووی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەڵ دیمەشق رێککەوتنێکی زارەکیمان لەسەر شێوازی تێکەڵبوونی هەسەدە لەناو سوپادا کردووە، حکومەتی سوریا دەیەوێت سوود لە شارەزایی هەسەدە وەربگرێت”.

مەزڵوم عەبدی وتی، “لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەیەکی سەربازی لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەردانی دیمەشق دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکان، بەپێی رێککەوتنەکە، هێزەکانی ئاسایشیش دەبنە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا”.

عەبدی جەختی کردەوە کە ئامانجی ی دانوستاندنەکان، دامەزراندنی “سیستمێکی ئیداریی ناناوەندییە” لە سوریا، بەتایبەتی بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

سەبارەت بە چارەنووسی ناوچەکانی وەک دێرەزوور و رەقە، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە روونیکردەوە، “کشانەوەمان لە دێرەزوور و رەقە نەخستووەتە بەر باس و باسی ناکەین”.

داوای لە خەڵکی عەفرین کرد “خۆیان بۆ گەڕانەوەیەکی رێکخراو ئامادە بکەن،”هەروەها کار بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی سەرێکانی و گرێ سپی دەکەین”.

وتیشی، “مافەکانی گەلی کورد یەکێک بووە لە تەوەرە یەکانی گفتوگۆکان و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی تایبەتی کورد سەردانی دیمەشق بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە جێگیرکردنی مافەکانیان لە دەستووردا”.

بابەتى تر

👤
Live: 156 Today: 661 📊 Click Here