پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی: سێ‌ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران

جار بینراوە: (1.7K)

_

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ تۆمەتبار لەسەر رووداوەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو پاش کاتژمێر 12:00ـی نیوەی شەو، سێ كەس بەمەبەستی سەردانیکردن دەچنە نەخۆشخانەی شار .

بە وتەی پۆلیس، بەهۆكاری ئەوەی سەردانیكردن بەپێی یاسا و رێنماییە بەركارەكان لەو کاتەدا رێگەپێدراو نییە، کارمەندی پاسەوانی بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە رێکاری گونجاو دەگرێتە بەرو ڕێگرییان لێدەكات، لەگەڵ ئەوەدا کە دەستگیرکراوان یەکێکیان دوور لە راستی خۆی بە پزیشکی نەخۆشخانە دەناسێنێت و یەکێکیشیان لەژێر کاریگەریی مەی نۆشیدایە، گرژی و ئاڵۆزی دەخوڵقێنن و هێرش دەكەنەسەر کارمەندەکەمان و یەكێكیان چەكی كارمەندەکە دەڕفێنێت و تەقەدەكات و هەڵدێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەوە دوان لە تۆمەتبارەكان دەستگیرکران و لەماوەیەكی زۆر كەمیشدا تۆمەتباری سێیەم لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە لە گەڕەكی كوردستان دەستگیركرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئێستا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزاکانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتى تر

👤
Live: 156 Today: 661 📊 Click Here