وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم: هه‌ندێ هێز و كه‌سایه‌تی به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م جێبه‌جێكردني رێكه‌وتنی شنگالن

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم: هه‌ندێ هێز و كه‌سایه‌تی به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م جێبه‌جێكردني رێكه‌وتنی شنگالن

جار بینراوە: (1.3K)


وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه “پێنج ساڵ تێپهڕ دهبێت بهسهر واژووكردنی ڕێكهوتنی شنگال و هیچ كام له تهوهرهكانی ئیداری و ئهمنی و بونیادنانهوه جێبهجێ نهكراون”.

ئهمڕۆ پێنجشهممه وهزارهتی ناوخۆی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهو ڕێكهوتنه نهخشه ڕێگای ئاساییكردنهوهی دۆخی شنگاله بۆ دابینكردنی سهقامگیریی و ئۆقرهیی و گێرانهوهی متمانه بۆ ئاوارهكان تا به ئازادی و سهربهرزی بگهڕێنهوه سهر زێدی باب و باپیرانیان”.

وهزارهتهكه دهڵێت: “بۆیه جێبهجێكردنی كرایه بهشێك له ڕێكهوتنی سیاسی لایهنه پێكهێنهرهكانی حكومهتی ئێستا و بهرنامهی كاری وزاری حكومهتی فیدراڵ”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “ههردوو حكومهتی ههولێر و بهغدا ههوڵیانداوه تهوهرهكانی رێكهوتنهكه جێبهجێ بكهن، بهڵام ههندێ هێز و كهسایهتی دهرهوهی دامهزراوه فهرمییهكان كه خۆیان لهسهرووی یاسا و رێكهوتن و دامهزراوهكانی دهوڵهت دهبینن، بهربهستی سهرهكی بهردهم جێبهجێكردنن”.

جهختیشی لهوه كردووهتهوه كه “ئهمهش بۆته هۆكاری بهردهوامی نههامهتی ئاوارهكان و بێئومێدی و كۆچكردنی ژمارهیهكی زۆریان بۆ دهرهوهی وڵات”.

روونیشیكردووهتهوه كه “حكومهتی ههرێمی كوردستان له سهرهتاوه ئامادهیه ئهركی سهرشانی جێبهجێ بكات بۆ زهمینهسازی گهڕانهوهی خوشك و برایانی ئێزدی و هاووڵاتیانی دیكهی رهسهن بۆ زێدی خۆیان”.

وهزارهتی ناوخۆ راشیگهیاندووه كه “به نیگهرانییهوه له بهردهوامی نههامهتییهكانی ئاوارهكان دهڕوانین و ئۆباڵی هێشتنهوهی دۆخی ئهو ناوچهیه لهو باره نائاساییه خراپه دهخهینه ئهستۆی ئهوانهی به ئاشكرا ڕێگرن له جێبهجێكردنی رێكهوتنی شنگال”.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 565 📊 Click Here