حکومەتی فیدڕاڵ شلوخاوە لە بنەبڕکردنی کێشەکان

حکومەتی فیدڕاڵ شلوخاوە لە بنەبڕکردنی کێشەکان

جار بینراوە: (1.5K)

حکومەتی فیدڕاڵ شلوخاوە لە بنەبڕکردنی کێشەکان

بریارسازانی بەغدا باش دەزانن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هەموارکردنی یاسای نەوت و غاز، هیچ بیانوویەکی نامێنێتەوە بۆ نەناردن و خەرج نەکردنی بودجەو موچەو شایستەداراییەکانی هەرێم. هەر بۆیەش هیچ پەلەی نیە لە جێ بەجێ کردنی ئەم دوو شتە و زیاتر مەیلی بەلای پێدانی موچەیە تا بودجە و شایستە داراییە دەستووریەکانی هەرێم.

بە هەر بیانوویەکەوە بێت نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و خەرج نەکردنی بودجە، دژی ئەو دەستوورەیە بەغدا و دادگای باڵا وەک دەسکەڵایەک و بیانوویەک بەکاری دەهێنن بۆ دەرکردنی بڕیارەکانیان.

ئۆباڵی دۆخی ژیانی موچەخۆرانی هەرێم و باری دارایی و بازرگانی لە هەرێم لە ئەستۆی حکومەتی ئیتیحادیە. بەڵام هەروەک تێبینی کراوە سەرلەبەری دامودەزگاکانی دەوڵەت بە هۆی کاریگەری و فشارە بەردەوامەکانی لایەنە دەرەکیەکان و بەکار هێنانیان بۆ سەپاندنی ئایدیاو سیاسەتە تائیفیەکانەوە نەیانتوانیوە بە ئەرکە ئیداری و نیشتیمانیەکانیان هەڵسن و بە شێوەیەکی زۆر خراپ لە قالب دراون.

لەئەگەری هەر خۆدزینەوەو دەستی دەستی کردن بە رێککەونێکی یەکجاری پەیوەست بە داهاتی نانەوتی و پێ نەدانی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی لە لایەن بەغداوە، رەنگە کێشەکان لە

ئانوساتی تردا سەرهەڵبدەنەوەو بگەڕێینەوە خاڵی سفر.

بابەتى تر

👤
Live: 116 Today: 1,994 📊 Click Here