بارهەڵگرەکانی مەرزی کێلی مانگرتنیان لە کارەکەیان راگەیاند

بارهەڵگرەکانی مەرزی کێلی مانگرتنیان لە کارەکەیان راگەیاند

جار بینراوە: (884)

- ئەمیر حەسەن

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تەموزی 2025، بارهەڵگرەکانی مەرزی کێلی لە سنووری قەزای پشدەر مانگرتنیان لە کارەکەیان راگەیاند.

بەپێی زانیارییەکان، ماوەی مانگێکە قەپان لە دیوی ئێران دانراوە بۆ بارهەڵگرەکان و هەر بارهەڵگرێک بڕی 20 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانیبێت، ئەمڕۆ شۆفێرانی بارهەڵگری مەرزی کێلێ مانیانگرتنیان لە کار راگەیاندووە، نەچوونە ناو بازاڕی ئێران بە مەبەستی هێنانی بار بەهۆی ئەوەی بۆ هەر بارهەڵگرێک داوای 20 هەزاردیناریان لێدەکرێت بۆ قەپانەکە.

بابەتى تر

👤
Live: 51 Today: 150 📊 Click Here