لەسە دۆسییەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

لەسە دۆسییەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

جار بینراوە: (1.1K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئۆکتۆبەری 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی شەوی رابردوو هێزەکانمان لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە ئەنجامدرا و دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد و توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیربکرێت”.

ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “ئێستا تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایکبووی 1996بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادان راگیراوە و لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە”.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 742 📊 Click Here