ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوشێوه‌ی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزی‌ پشتگوێ خست

ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوشێوه‌ی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزی‌ پشتگوێ خست

جار بینراوە: (1.5K)

 
ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزهر، به مهرسوومێك جهژنه فهرمییهكانی له سووریا دیاری كرد، له فهرمانهكهیدا جهژنی نهورۆز و چهندین جهژنی پێكهاتهكانی تری سوریای پشتگوێ خست.

ئهمڕۆ ئهحمهد شهرع، سهرۆك كۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر، به مهرسوومی ژماره 188ی ساڵی 2025 جهژنه فهرمییهكان و ئهو ڕۆژانهی دیاری كرد كه دهكرێنه پشووی فهرمی لهو وڵاتهدا.

مهرسوومهكهی شهرع، 13 جهژن و ڕۆژی تایبهتی دیاری كردووه، لهوانه جهژنهكانی ڕهمهزان، قوربان، سهری ساڵی كۆچی، لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام، سهری ساڵی زایینی، جهژنی كرێكاران، جهژنی ههستانهوهی كریستیانهكان و چهند جهژنێكی دیكه وهك جهژنی رزگاری و جهژنی شۆڕش.

له مهرسوومهكهی ئهحمهد شهرعدا جهژنی نهورۆز، كه جهژنێكی نهتهوهیی كورده و دهكهوێته 21ی ئازار، لابراوه و كراوه به جهژنی دایك. ئهمه لهكاتێكدایه كه نهورۆز جهژنێكی پیرۆزی نهتهوهییه بۆ گهلی كورد له سوریا و ناوچهكانی كوردستان. ههروهها له ژمارهیهك وڵاتدا بهوبۆنهیهوه ئاههنگ دهگێڕدرێت، وهك ئێران، ئهفغانستان، ئازهربایجان و وڵاتانی ئاسیای ناوهڕاست.

نهورۆز بۆ كورد هێمای ئازادی و نوێبوونهوه و له دایكبوونهوه. له ساڵی 2010 یونسكۆ نهورۆزی له لیستی نوێنهری میراتی فهرههنگی نامهعنهوی مرۆڤایهتیدا ناساند و 21ی ئازاری وهك ڕۆژی بۆ ئاههنگگێڕانهكهی دهستنیشان كرد.

سهرهڕای ئهم دانپێدانانه یه، حكومهتی راگوزهری سوریا بهردهوام بوو له كاركردن هاوشێوهی رژێمی پێشووی سوریا، كه فهرمانی ژماره 104ی ساڵی 1988ی دهركردبوو و 21ی ئازاری وهك “ڕۆژی دایك” دهستنیشانكردبوو، بهبێ ئهوهی ئاماژه به گرنگی نهورۆز وهك جهژنێكی نهتهوهیی بۆ كورد بكات. ئهمهش به ههوڵێك بۆ پهراوێزخستنی ناسنامهی كورد له سوریا دادهنرا.

بابەتى تر

👤
Live: 94 Today: 259 📊 Click Here