چواره‌مین كۆرسی فێركردنی زمانی كوردی بۆ قوتابییانی كوردستانیی دیاسپۆرا ده‌ستیپێكرد

چواره‌مین كۆرسی فێركردنی زمانی كوردی بۆ قوتابییانی كوردستانیی دیاسپۆرا ده‌ستیپێكرد

جار بینراوە: (1.1K)


وهزارهتی پهروهردهی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه ئهمڕۆ یهكشهممه، 5ی  تشرینی یهكهمی 2025 بهبهشداری ئالان حهمه سهعید وهزیری پهروهرده و خهلیل  شهریف مهولود نوێنهری كۆنفیدراسیۆنی رهوهندی كوردستانی لهدهرهوهی وڵات و دهیان قوتابی كوردستانیی نیشتهجێی وڵاته جیاجیاكانی ئهوروپا و ئهمریكا و ئوسترالیا و ئاسیا و بهشێك له خانهوادهكانیان، مهراسیمی كردنهوه و دهستپێكردنی كۆرسی چوارهمی فێركردنی زمانی كوردی بهشێوهی ئۆنلاین بهڕێوهچوو”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “سهرهتای مهراسیمهكه وهزیری پهروهرده سڵاوی مهسرور بارزانی سهرۆك وهزیرانی حكومهتی ههرێمی گهیانده قوتابییه بهشداربووهكان و خانهوادهكانیان، پاشتر تیشكی خسته سهر گرنگی فێربوونی زمانی دایك و پاڵپشتی خانهوادهی ئهو بهشداربووانه بۆ قوتابییهكانیان لهبواری فێربوونی زمانی كوردی، سوپاسی خانهوادهكانیانی كرد و هیوای سهركهوتنی بۆ بهشداربووهكان خواست”.

وهزیری پهروهرده ئاماژهی به پاڵپشتی سهرۆك وهزیران بۆ ئهم كۆرسانه كرد، دهستخۆشی لهو مامۆستایانهش كرد كه دڵسۆزانهوه و خۆبهخشانه له كوردستانهوه وانهكان دهڵێنهوه.

دواتر ژمارهیهك له قوتابییهكان و كهسوكاریان له چهند وتهیهكدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستهی حكومهتی ههرێمی كوردستان و وهزارهتی پهروهرده كرد بۆ فهراههمكردنی ئهم كۆرسانه و داوایان كرد زیاتر پهرهی پێبدرێت و بهردهوام بێت، چونكه جگهرگۆشهكانیان لهڕێی ئهم كۆرسانهوه فێری نووسین و خوێندنهوهی زمانی دایك بوون.

ئهم كۆرسانه وهزارهتی پهروهرده لهڕێی كۆنفیدراسیۆنی ڕهوهندی كوردستانییهوه دهیكاتهوه و تهنها له كۆرسی چوارهمدا (2500) قوتابی له (40) وڵاتی دنیاوه بهشدارن.

بابەتى تر

👤
Live: 94 Today: 259 📊 Click Here