موڵكەكانی کۆمپانیای چاڤی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا

موڵكەكانی کۆمپانیای چاڤی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا

جار بینراوە: (1.3K)

-

ئەمڕۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لە شاری سلێمانی موڵكەكانی کۆمپانیا چاڤی بە بڕی زیاتر لە 90 ملیار دینار فرۆشرا.

بەپێی زانیارییەکانیبێت، ئەمڕۆ لەلایەن فەرمانگەی جێبەجێکردنی سلێمانی و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی فرۆشرا، لەلایەن سەرمایەدارێکی گەنجەوە موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی کڕدراوە بە بڕی زیاتر لە 90 ملیار دینار کە ژمارەیان 60 موڵکە.

رۆژی یەکشەممە 28ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2025، موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە و دەفرۆشرێن.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەدابوو، “ژمارەی موڵکەکانی کۆمپانیاکە 60 موڵکن، بە مەبەستی گەڕانەوەی قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە، هاوکات سەرجەم موڵکەکان پێکەوە بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن”.

بابەتى تر

👤
Live: 52 Today: 2,305 📊 Click Here