سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی و پارتی کێبڕکێی یەکتری دەکەن و دوژمنی یەکتری نین

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی و پارتی کێبڕکێی یەکتری دەکەن و دوژمنی یەکتری نین

جار بینراوە: (1.6K)

-

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، هیوا دەخوازم لەم هەڵبژاردنەدا هەڵمەتێكی هێمنانە بەرێوەبچێت، دەشڵێت، “لەگەڵ پارتیدا دوژمن نین”.

ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2025، سەعدی ئەحمەد پیرە بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، “دەمانەوێت كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن، هەروەها یەكێتی رۆڵی سەرەكی هەبووە لە بونیادنانەوەی نوێ”.

لەبارەی نێوان یەکێتی و پارتی سەعدی ئەحمەد پیرە وتی، “ئەوان دوو حزبن، کێبڕکێی یەکتری دەکەن و دوژمنی یەکتری نین”.

وتیشی، “تائێستا کار بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشووی پەرلەمانی هەرێم نەکراوە و لە هەوڵدان حکومەت پێکبهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ حزبێک هێندەی دەنگ نەهێناوە تا بتوانێت بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت و هیچ وەزارەتێکیش مۆڵکی هیچ حزبێک نییە”.

لەبارەی یەکانی هەرێم و بەغداوە روونیکردەوە، “یەكێتی رۆڵی سەرەكی لە بونیادنانەوەی عێراقی نوێدا هەبووە و ئەوان بەهێزی عێراق بە مەترسی نازانن بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پتەوكردنی لەگەڵ عێراق لە بەرژەوەندی پێگەی هەرێمە و دەیانەوێت كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن”.

بابەتى تر

👤
Live: 111 Today: 1,120 📊 Click Here