د.خالید زێنه‌دین بۆ وێستگه‌نیوز: ئه‌مریكا پێگه‌ی خۆی له كوردستان به‌هێز ده‌كات

توێژه‌رێكی كاروباری سیاسی نێوده‌وڵه‌تی، ئاشكرای ده‌كات، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه و ئه‌مریكا گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له عێراقدا ده‌كات.
د.خالید زێنه‌دین، توێژه‌ری كاروباری سیاسی نێوده‌وڵه‌تی، تایبه‌ت به ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و پاراستنی كورد، چونكه ڕێكه‌وتنێكی سیاسی و ئه‌منی هه‌یه، بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و كه‌ناڵی رێڕه‌وه‌كانی ئاو.
ئه‌و توێژه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه، كه سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌وروپی عه‌ره‌بی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ندامی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تیشه له بڕۆكسێڵ، باس له‌وه ده‌كات كه “عێراق به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی ده‌ڕوات و ئه‌مریكا هه‌موو قورسایی خۆی ده‌خاته عێراقه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی عێراق و بڕیاری سیاسی له‌و وڵاته‌دا كۆنتڕۆڵ بكات و ده‌ستی ئێران له‌ناوچه‌كه ببڕێت و هێڵی به‌غدا و تاران و دیمه‌شق و به‌یروت بپچڕێنێت و عێراق به پێكهاته‌یه‌كی تازه و ئیداره‌یه‌كی تازه، له‌سه‌ر ئاستی ستراتیجی و سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی ئاماده بكات.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی د.خالید زێنه‌دین، پرسی كورد له‌ناو جه‌رگه‌ی پرسهكانه و كورد هاوپه‌یمانی ئه‌مریكایه و ده‌ستیان لێ به‌رنادات و پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی بوونی هه‌یه، كه له سوریاوه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه به ڕۆژێك و دوان و ساڵ و دوو ساڵ به‌دینایه‌ت و كوردی ئێرانیش پێگه‌ی ده‌بێت له ڕژێمی داهاتووی ئێران‌دا.















Post Comment