سروه عه‌بدولواحید: نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێته سوپرایزی راسته‌قینه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا

سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند كه جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێته سوپرایزی راسته‌قینه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا.
سروه عه‌بدولواحید له‌فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: “پشتیوان به خودا و به متمانه و ئیراده هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنمان ده‌ستپێكرد”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: “چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌كه‌ین به ئیزنی خودای گه‌وره، نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێته سوپرایزی ڕاسته‌قینه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا”.
راشیگه‌یاندووه كه “به ئیراده و پاڵشتی گه‌له‌كه‌مان له 11/11 به‌هێزه‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه و وه‌فای خۆمان بۆ سه‌رۆك شاسوار عه‌بدولواحید و پره‌نسیپه چه‌سپاوه‌كانی ده‌سه‌لمێنین”.















Post Comment