هێز بۆ خەڵکە نەک بۆ حیزب!

هێز بۆ خەڵکە نەک بۆ حیزب!

جار بینراوە: (1.2K)

بێژەن محمد حمد – چالاکوان 

پێشمەرگە و هێزە مەدەنییەکانی کوردستان بۆ پاراستنی خەڵک دروست کراون نەک بۆ ئەوەی ببنە ئامرازێک لە دەستی حیزب و لایەنە سیاسییەکان.

بەداخەوە، هێزەکانی کوردستان هێشتا بە شێوەیەکی تەواو یەکخراو نین و بەشێکیان بە ئاراستە و فەرماندەیی سیاسیی جیاواز یان هەیە ئەمەش زیاتر لەوەی هێزی نیشتیمانی دروست بکات هەستی دابەشبوون و جیاوازی لە نێوان خەڵک دروست دەکات.

خەڵک مافی ئەوەیە هێزێک ببینێت کە پشتیوان و پارێزەری بێت نەک هێزێک کە لە کاتی ناکۆکییە سیاسییەکاندا بەرامبەری خۆی بوەستێت.

لە ڕووداوەکانی ڕابردوودا گەنجان و هاووڵاتیان لە هەندێک خۆپیشاندان و ڕووداوی ئەمنی زیانیان پێگەیشتووە ئەشکەنجە دراون یان زیندانی کراون و بئ سەرو شوێن کراون دواتر بە کەفەلەت ترس تۆ قاندن لە زیندان کە جارێکی تر نەێنەوە سەر شەقام ئازاد کراون جەندین گەنجیش هەن تاکوو ئێستا خاناوادەکانیان هیچ سۆراخێکیان نیەو بئ سەرو شوێنن  هەر ڕووداوێک کە تێیدا گیانی هاووڵاتییەک لەدەست دەچێت پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ڕوون و دادپەروەرانە هەیە چونکە هیچ هێزێک نابێت لە سەرووی یاسا بێت.

پێشمەرگە نابێت هێزی پارتی یان هێزی یەکێتی بێت پێشمەرگە دەبێت هێزی کوردستان بێت هێزی مەدەنییش دەبێت تەنها بەرپرسیار بێت لەبەردەم یاسا و دامەزراوەکانی حکومەت.

 بەڵام زۆر جاریش کە هێزە ئەمنیەکان ئاسایش و پێشمەرگە لەژێر هەڕەشەی لێبڕینی موچەکانیان یان تەحدەی خێزانی ناچار دەکرێن ئازاری هاونیشتیمانیانیان بدەن

ئەگەر مووچە و توانای ئەم هێزانە لە سەرچاوە گشتییەکانە ئەوا ئەرکیانیش دەبێت گشتی بێت پاراستنی هەموو هاووڵاتیان بێ جیاوازیی حیزبی و سیاسی.

کوردستان پێویستی بە هێزێکی یەکگرتوو و نیشتیمانی هەیە هێزێک کە فەرمانی لە یاسا وەربگرێت نەک لە حیزب، هێز دەبێت پەناگەی خەڵک بێت نەک سایەی دەسەڵات بەسەر خەڵکدا. 

بابەتى تر


👤
Live: 127 Today: 1,893 📊 Click Here