کوا داهاتی نەوت و گاز…؟!
بەڵێن سەلیم محمد – چالاکوان
یەکێکە لە دیارترین ئەو پرسیارە گشتیانەی کە هاووڵاتییان و چاودێران لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەفافیەت و چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتی وزە دەیکەن.
نەبوونی شەفافیەت: هاووڵاتییان و پەرلەمانتاران هەمیشە ئاماژە بەوە دەکەن کە وردەکاریی داهاتی فرۆشتنی نەوت بە تەواوی بۆ رای گشتی ڕوون نەکراوەتەوە
لە دوایی دروست بوونی كێشە لە نێوان حكومەتی عێراق و
هەرێمی كوردستان ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا نەوت بە سەربەخۆ بفرۆشێت .بەڵام سەركەوت و نەبوون لە فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆ ،هەرچەند رۆژانە زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات ، لەبەر چەند هۆكارێك شكستی هێنا لە فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ لەبەر ئەم هۆكارانە”
١-ـ لە كاتی فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆی ، نەوت ڕووی لە دابەزین كرد!!
٢- ـ نەبوونی كڕیار لە بازاڕەكانی جیهان !!
٣-ـ كۆمپانیا بیانییەكان متمانەیان بە حكومەتی هەرێمی كوردستان نەماوە، چونكە چەندین كێشە هەبوو بەتایبەت كێشەی یاسایی (قانوونی) لە فرۆشتنی نەوت.
٤-ـ جۆری گرێبەستە نەوتییەكان ، زۆربەی گرێبەستە نەوتییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان لە جۆری هاوبەشە ، ئەم جۆرە گرَیبەستە زیانی زیاترە تا قازانج ، ئەم جۆرە گرێبستە نەوتییە لە وڵاـە دواكەوتووەكان دەكرێت.
٥- ناشارەزای لە بەڕێوبردنی كەرتی نەوت
كێشە یاساییەكانی نێوان و حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان،چونكە حكومەتی عێراقدەڵێت هەرێمی كوردستان بۆی نی یە نەوت بە سەربەخۆ بفرۆشێت.
داهاتی بەرهەمە نەوتییەكان ” پێكدێت لە فرۆشتنی ( بەنزین ، غازی ماڵان ، نەوتی سپی ، گاز ) تاوەكو ئێستا ئاشكرا نەكراوە ئەم داهاتە
چەندین داهاتی شارەوای تر هەیە ، ئێمە نازنین؟
لە ئەنجامدا بۆمان دەردەكەوێـت ، ئەم شێوازە بەڕێوبردنەی ئێستای حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵەیە ، ئەبێت شێوازی بەڕێوبردن بگۆڕرێت و كەسانی شارەزای و پیسپۆڕی بڕۆنە ئەو شوێە گرنگانەی وڵات ، تەنها بەڕێوبردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی ( پارتی و یەكێتی ) دایە ، چونكە هەر لە سەرتای دروستكردنی حكومەت ئەو دوو حیزبە برابەش بوونە، لە بەڕێوبردنی دەسەڵات.
ئەگەر كەسێك ئەو هەموو داهاتەی لەبەردەست بێت ، چۆنكەمترین مافی هاوڵاتی جی بەجێ ناكات ئەویش موچەی فەرمانبەرانی یەتی ، كە كەمكراوەتەوە بۆ نیوە.















Post Comment