کوشتن و ئەشکنجەدانی زیندانیکراوان و کاریگەرییەکانی لەسەر مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی .

کوشتن و ئەشکنجەدانی زیندانیکراوان و کاریگەرییەکانی لەسەر مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی .

جار بینراوە: (1)

سەرباز فەریق أحمد

هەر کۆمەڵگایەک خۆی بە پابەند بە یاسا و دادپەروەری بزانێت ، پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی دەبێتە یەکێک لە گرنگترین بنەماکانی . هەر بۆیە زیندانیکراو ئەگەر تاوانباریش بێت، هێشتا مافی ژیان و تەندروستیەکی باش و پاراستنی کەرامەتی هەیە ، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە ئەم مافانەی لێ بسێنێتەوە . هەر کەموکوڕییەک لە پێشێلکردنی مافەکانی دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازبوونی متمانەی گشتی و زیادبوونی گومان لەسەر جێبەجێکردنی یاسا و دیموکراسی .

لەم ماوانەی دوایدا بابەتی ئەشکەنجەدان و مردن و کوشتنی گوماناوی هەندێک زیندانیکراو بووەتە جێی سەرنج و نیگەرانیی هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ . چونکە ئەم جۆرە ڕووداوانە متمانەی هاوڵاتیان بە دام و دەزگای ئەمنی هێندەی دیکە لاوازدەکات و دەسەڵاتی دادوەری دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، کاتێک پرسیار لەسەر هۆکاری ئەشکەنجەدان و مردنی زیندانیکراوێک دروست دەبێت، پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و سەربەخۆ لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری و دەزگا ئەمنێکانەوە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک ڕوون بکرێنەوە ، نەوەک پەردەپۆش بکرێن بە سینارۆیەکی باوەرپێنەکراو .

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە چاودێرییەکان و پەرلەمانتارانیش دەبێت بە ڕۆڵی خۆیان هەستن لە دڵنیابوون لەوەی کە زیندانەکان بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەبرێن و مافەکانی زیندانی تێدا پێشێل ناکرێت ، دەبێت چاودێریی بەردەوام و شەفافبن . بۆ ئەوەی یاسا نێو دەوڵەتێکان ببێتە هۆی کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان و پاراستنی مافەکانی زیندانیکراوان.
پاراستنی ژیانی زیندانیکراوان نابێت تەنها وەکو بابەتێک بیبینین کە پەیوەستە بە زیندانەوە ، بەڵکو دەبێت بیکەینە پێوەرێک بۆ پێوانەکردنی ئاستی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا .

بابەتى تر

👤
Live: 165 Today: 1,358 📊 Click Here