گه‌شتی ئاسمانیی‌ راسته‌وخۆی‌ نێوان كه‌ركووك و دوبه‌ی‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن

گه‌شتی ئاسمانیی‌ راسته‌وخۆی‌ نێوان كه‌ركووك و دوبه‌ی‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن

جار بینراوە: (883)

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، بهڕێوهبهرایهتی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتیی كهركووک، دهستپێكردنی گهشته ئاسمانییه راستهوخۆكانی نێوان پارێزگای كهركووک و شاری دوبهی له دهوڵهتی ئیمارات راگەیاند.

ئیدارهی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتیی كهركووک له راگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوه كردووه، بڕیار دراوه له رێکەوتی 21-6-2026ـوە گهشته ئاسمانییه راستهوخۆكانی نێوان كهركووک و دوبهی دهستپێبكهن، ئهمهش وهك ههنگاوێك بۆ بههێزكردنی پهیوهندییه ئاسمانییهكانی نێوان ههردوو وڵات و رەخساندنی ههلی گونجاوتر بۆ گهشتیاران له كاتی گهشتكردنیاندا.

ههر لهراگەیەندراوەکەدا هاتووه، كه گهشتهكان له ههفتهیهكدا سێ جار ئهنجام دهدرێن، ئهمهش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئهو داواكارییه زۆرهی كه لهسهر گهشتكردن له نێوان ئهو دوو شارهدا ههیه.

ئیدارهی فڕۆكهخانهی كهركووک تیشكی خستووهته سهر ئهوهی كه كردنهوهی ئهم هێڵه ئاسمانییه نوێیه، دهستكهوتێكی گرنگه بۆ فراوانكردنی تۆڕی رێڕەوە نێودهوڵهتییهكانی فڕۆكهخانهكه و دهبێته هۆی بووژانهوهی جووڵهی ئابووری و بازرگانی و بههێزكردنی پهیوهندییهكان لهگهڵ وڵاتانی ناوچهكهدا.

بابەتى تر

👤
Live: 72 Today: 1,959 📊 Click Here