کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزبوونەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزبوونەوە

جار بینراوە: (289)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەروارد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەى پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 1,583 📊 Click Here