١٢٨ ساڵ لە تێکۆشانی وشەی کوردی ؛ لە قاهیرەوە بۆ جیهانی دیجیتاڵی و ژیری دەستکرد

١٢٨ ساڵ لە تێکۆشانی وشەی کوردی ؛ لە قاهیرەوە بۆ جیهانی دیجیتاڵی و ژیری دەستکرد

جار بینراوە: (17)

◾️ئەمڕۆ 128 ساڵ بەسەر ئەو چرکەساتە مێژووییەدا تێدەپەڕێت کە تێیدا “مقداد مەدحەت بەدرخان” لە قاهیرە، یەکەم لاپەڕەی ڕۆژنامەی (کوردستان)ی هەڵدایەوە. ئەو ڕۆژە بووە هۆی لەدایکبوونی میدیا و ڕاگەیاندنی شوناسێکی نەتەوەیی لە ڕێگەی پیت و وشەوە.

◾️زۆر گرنگە لەم یادە مەزندا بپرسین، ڕۆژنامەگەریی کوردی لە کوێی ئەم گۆڕانکارییە خێرایانەی سەردەمدایە؟ ، لە سەردەمی ڕۆژنامەگەریی و ژیریی دەستکرددا، ئەرکی میدیاکاری کورد قورستر بووە. ئێستا تەنها گەیاندنی هەواڵ بەس نییە، بەڵکو “پاراستنی ڕاستی” و “بەرگریکردن لە بەها مرۆیی و نەتەوەییەکان” ئاڵنگارییە یەکەن.

ڕۆژنامەگەریی ئێمە، کە بە هەوڵدان بۆ سەرکوتکردن و خوێن و دوورخستنەوەی ڕووناکبیران دەستی پێکرد، ئەمڕۆ پێویستی بە شێوازێکی نوێ لە “شۆڕشی جۆریەتی” هەیە.

◾️پێویستە لە قۆناغی بڵاوکردنەوەی ژمارەی بێشومارەوە هەنگاو بنێین بەرەو دروستکردنی ناوەڕۆکێکی قووڵ و بێلایەن کە خزمەت بە هۆشیاریی تاک و کۆمەڵگە بکات.

◾️ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوسان و میدیاکان کاریان دەبێت، پاراستنی ئیتیکی پیشەیی و خزمەتکردنی زمانی کوردی و

گەیاندنی دەنگی بێدەنگەکان بێت، نەک تێکدانی دەرونی گۆمەڵگا و شێواندنی دابوونەریت، میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم توانای ئاڕاستەکردنی دەسەڵاتەکانی دیکەی هەیە، بۆیە بەرپرسیارێتی گەورە لەسەر شانی میدیکان وڕۆژنامەنوسانە بەوپەڕی متمانەوە کار بکەن بۆ خزمەتی کۆمەڵگا ، کار بکەن بۆ نوسین و پیت وشەکانی ڕۆژانێک قوربانی لەپێناویدا دراوە.

ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە هەموو قەڵەمە بوێر و ڕاستگۆکان پیرۆزبێت.

بابەتى تر

👤
Live: 224 Today: 1,550 📊 Click Here