وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی گومرکی بۆ هێلکە و گۆشت دەرکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی گومرکی بۆ هێلکە و گۆشت دەرکرد

جار بینراوە: (7)

-


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە فەرمی بڕیاریدا دەرگای
هاوردەکردن بۆ بەرهەمەکانی (پەتاتە، تەماتە و پیاز) بکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا
جەختی لەسەر بەردەوامیی راگرتنی وەرگرتنی پێناسی گومرکی و باج لەسەر هێلکە و مریشک
و گۆشتی هاوردەکراو کردەوە
.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە پێناو راگرتنی
هاوسەنگی بازاڕ، وە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە بنەڕەتییەکان بە نرخێکی
گونجاو بۆ هاووڵاتییان و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕدا دراوە
.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ دوای بڕیارەکەی دوێنێی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دێت، کە تێیدا بڕیاردرا سەرجەم ماددە خۆراکییەکان و
دەرمانە هاوردەکراوەکان لە پێناسی گومرکی ببەخشرێن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی
بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و رەخساندنی ئاسانکاریی پێویست بۆ
دابینکردنی کاڵا و خۆراکی لە بازاڕدا
.

بابەتى تر


👤
Live: 59 Today: 1,127 📊 Click Here