وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێ وەکو ئەوەبێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێ وەکو ئەوەبێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی

جار بینراوە: (53)

– 
وتهبێژی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند كه ههندێك لایهنه دهیانهوێت به زۆر ناوی بهرپرسانی كورد بخهنه ناو لیستی گهندهڵییهوه، دهشڵێت: “بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵێ دەبێ وەکو ئەوەبێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی”.

دانهر عهبدولغهفار وتهبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهرلهمانی عێراق بۆ رووداو رایگهیاند كه:
*پهیكهری دهوڵهت له عێراق دروست نییه، ئهمهش وای كردووه گهندهڵی ببێته كولتوور و رۆتینێكی ئاسایی.
*دۆسیهی گهندهڵی له عێراق كراوهته كهرهستهی بانگهشه و وهك چهكێكی میدیایی بۆ ناوزڕاندن بهكار دههێندرێت. 
*وروژاندنی ئهم دۆسیهیه لهم كاتهدا دهیان پرسیاری لهسهره.

*گومان دهكرێت بۆ پهردهپۆشكردنی دۆسیه ههستیارهكانی دیكه بێت، بهتایبهت پرسی داماڵینی چهكی گرووپه چهكدارهكان.

*مهترسیمان ههیه ئهم پرسه بكرێته سهرچاوهیهك بۆ “پاكتاوی سیاسی”.
*بهرهنگاربوونهوهی گهندهڵی به ههڵمهتی كورتخایهن و میدیایی چارهسهر نابێت.
*بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەبێ وەکو ئەوەبێ کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردی.
*ههندێك لایهن دهیانهوێت به زۆر ناوی بهرپرسانی كورد بخهنه نێو لیستی گهندهڵییهوه و به مهبهست له میدیاكانهوه ناویان دهزڕێنن. 

*لیستی راستهقینهی گهندهڵكاران لای لایهنه فهرمییهكانه و به نهێنی ماوهتهوه، ئهو ناوانهشی له میدیاكان بڵاودهكرێنهوه فهرمی نین.

*ههر كهسێك له لای ئێمه به فهرمی داواكراوی گهندهڵی بێت، بهرگریی لێ ناكهین، بهڵام…

*له ههمان كاتدا بهپهله بڕیار لهسهر هیچ كهسێك نادهین تاوهكو راستییهكان له رێگهی دادگهوه دهرنهكهون.

بابەتى تر

👤
Live: 71 Today: 1,894 📊 Click Here