رێزان شێخ دلێر: گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌

رێزان شێخ دلێر: گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌

جار بینراوە: (68)

، محهمهد فاتیح –
ئهندامێكی پێشووی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند كه رێژهی گهندهڵی له ههرێمی كوردستان زۆر بهرزه.

رێزان شێخ دلێر، ئهندامی پێشووی پهرلهمانی عێراق به ی وت، “ههرچهنده ههرێمی كوردستان دهستكهوتێكی زۆری ههیه، بهڵام رێژهی گهندهڵی له ههرێم هێنده زۆره ئهوهی بهدهستیشمان هێناوه، ورده ورده له دهستمان دهچێت”.

وتیشی: “هیوادارین ئهوهی گهندهڵكاره بدرێته دادگا و ئهو سهروهت و سامانهی بردوویانه لێیان وهرگیرێتهوه چونكه ئهوه مافی ئهو خهڵكهیه”.

باسی لهوهش كرد، “لهكاتێكدا دهبینین ههرێمی كوردستان به قهیرانی ئابووری و داراییدا تێپهڕدهبێت كهچی بهرپرس و بزنسمانهكان دهستیان بهسهر پارهی ئهو خهڵكهدا گرتووه”.

رێزان شێخ دلێر راشیگهیاند، “رێژهی گهندهڵی له ههرێمی كوردستان زۆره و له حكومهتی بهغداش كورد ژماریهكی زۆر پله و پایهی وهرگرتووه و ئهوهی بیستومانه لیستی گهندهڵكاران ناوی كوردیشی تیایه”.

ئهمهش له كاتێكدایه كه له رۆژانی رابردوودا له بهغدا ههڵمهتێكی فراوانی دژ به گهندهڵی دهستیپێکرد و چهندین بهرپرس و پهرلهمانتار دهستگیركران و ههڵمهتهكهش بهردهوامه.

بابەتى تر

👤
Live: 83 Today: 2,024 📊 Click Here