هێرش كرایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ هه‌رێم

هێرش كرایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ هه‌رێم

جار بینراوە: (450)


ئهمجهد حسێن پهناهی، بهرپرسی ئهمنیی كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان رایگهیاند، كه ئهمشهو به مووشهك هێرش كرایه سهر بارهگاكانی كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان له دوڵی ئالانه.

ئهمجهد حسێن پهناهی له راگهیهندراوێكدا وتی: “له بهردهوامیی هێرشهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سهر كۆمهڵه، ئهمشهو له كاتژمێر (10:40) خولهك به دوو مووشهك هێرش كرایه سهر بارهگاكانی كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان له دوڵی ئالانه”.

ئاماژهشی بهوهدا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوهی دهستپێكی شهڕهكهی لهگهڵ ئهمریكا و ئیسرائیلهوه ههتا ئێستا، به زیاتر له 81 مووشهك و درۆن، بنكه و بارهگاكانی كۆمهڵهی كردووهته ئامانج.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 179 📊 Click Here