نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم: پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت

نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم: پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت

جار بینراوە: (28)

-


لە
کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گویندەلن
گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، جەختیان لە گرنگیی تەباییی
ناوخۆیی و پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی
کوردستان کردەوە
.

ئەمڕۆ
چوارشەممە (
14ـی تشرینی یەکەمی 2026)،
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کرد و لە دیدارەکەدا
یەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی هەرێمی
کوردستان و یەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران
.

بەپێی راگەیەنراوی
فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێم، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی سەقامگیری،
هەروەها دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی
گفتوگۆکانی نێوانیان بوو
.

بابەتى تر


👤
Live: 109 Today: 1,298 📊 Click Here