مێژو داخراو نیە

مێژو داخراو نیە

جار بینراوە: (8)

ئەوەی دەرەکی و ناوخۆش دژ بە کورد لە باشور کراون و دەکرێن نابێت وەک مێژویەکی داخراو سەیر بکرێن و خۆڵ بەسەریاندا بکرێن، عەرەب وتەنی ” عفی اللە ما سلف”. کورد لە باشور دوای راپەرین بە هەست و بەرپسیاریەتێەوە مامەڵەی لە گەڵ روداوەکانی دوای ئەو وەرچەرخاندنە مێژوییە کرد، وەک یەکەم هەڵبژاردن بۆ پەرڵەمانی کوردستان و دامەزراندنی حکومەت، وەلێ ئەوەندەی نەخایاند گەندەڵی و بنەماڵەیی و کارەساتەکانی شەری ناوخۆ و دو ئیدارەیی و ٣١ ئۆگۆست و ١٦ ئۆکتۆبەر و پاشکۆیەتی بۆ جەمسەرەکانی ناوچەکە هۆکارە بنەرەتیەکان بون کە هاوڵاتی کورد بە گومانێکی خەست تێرامانی بۆ ئایندە لا دروست بێت.

تەوژمی جەماوەری بەرفراوانی کورد، زۆر تایبەت گەنج، لە کوردستان و سەرانسەری جیهان دژ بە پلانی ناحەزانی کورد دەرهەق بە رۆژئاوا سەلماندی نەوەی گەنجی کورد رۆلێ گرنگ و هەستیار لە ئایندەی نەتەوەکەیان دەگێرن.

ئەم تەوژمە چەمکەکانی بنەماڵە و حزب و بەرژەوەندی تایبەت و جەمسەرگەری ناوچەییان لە باشور خستۆتە بەردەم چەندین پرسیار و گۆرانکاریەوە، دروشمی باکور و باشور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا یەک کوردستانن ناوەرۆکەکەی دارشتوە.

بۆ ئەم نەوەیە مێژوی نەتەوەکەیان کراوەیە و بە داخراوی مامەڵەی لە گەڵدا ناکەن. ئەم رەوشە زادەی ئیرادەیەکی نەتەوەیی زیندوی ئەم سەردەمەیە، هەمو ئەو سەرکردە و بەرپرسانەی کورد کە لە مێژودا بۆیان لوابو و ئێستاش لواوە چیان بیەوێت بیکەن بە ئاگادار دەهێنێتەوە کە قۆناغێکی نوێ بەرێوەیە.

بە پێویستم زانی ئەم گۆرانکاریە گەورەیە بکەمە دەروازەی بەشی دوەم لە ەکەم: نێوان باڤڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی…. جیاوازیەکان؟

رەگ و ریشەی ئەم دو کەسایەتیە و پێگەی ئێستایان دەگەرێنەوە بۆ ئینتمایان بۆ دو بنەماڵەی ناوداری کورد لە باشوری کوردستان کە رۆڵی هەستیاری ئەرێنی و نەرێنیان، تایبەت لە بزافی کوردایەتی باشور، هەبوە و هەیە. زیاتر لە شەست ساڵە ئەم دو بنەماڵەیە رکابەری سەرسەختی یەکترن کە لێکەوتەکانی ناکۆکی و شەرەکانیان زامی ئێجگار خەست و گەورەیان لە مێژوی کورد دروستکردوە.

پاش یاخیبونی باڵی مەکتەبی سیاسی، ناسراو بە جەلالی، لە سەرکردایەتی مەلا مستەفا و شکستیان لە بەدەستهێنانی بەرچاو پەنایان بۆ رژێمی شای ئێران برد و رویان لە ئێران کرد. ئەم کارەیان سەلماندی سەرجەم پاساوەکانی یاخیبونیان لە مەلا مستەفا کە ” عەمیلی ئەمریکا و کۆنەپەرست و زایۆنیزم ….تاد” ە پوچەڵن و بانگەشەی جیاوازی بنەرەتی نێوانیان سەرابی هزرە سیاسیە هاوردەکراوەکانن .

لەو ئەزمونە دژوار و خوێناویەی نێوان جەلالی و مەلایی هەر دو تەرەف دەرکیان کرد بەوەی ئەنجامی ئەم خۆکوژیە لاوازبونی خەستی هەر دوکیانە.

لە دوای راپەرین ویەکەم هەڵبژاردن بۆ پەرڵەمانی کوردستان بە فیفتی فیفتی رازیبون، یەکەم رێکەوتنی ستراتیژیان پەسندکرد و دو ئیدارەی حوکمرانیان کرد بەبەری جیاوازیەکانی بەرژەوەندیەکانیاندا. ئەم واقعە تاڵە خەبات و قوربانیەکانی تێكۆشەرانی کورد لە باشور ناسرێتەوە، بەڵکو کرانە سوتەمەنی خۆشەکردنی زەمینەی دەسەڵات و بەرژەوەندیەکانی ئەو دو هێزە.

لە شەری ناوخۆ دوای راپەرین بیڵ کڵنتۆن سەرۆکی ئەمریکا نامەیەک بۆ مام جلال و مسعود بەرزانی دەنێرێت، هەر دوکیان بەئاگا دەهێنێتەوە کە لە بەردەوامی شەر ئەمریکا سیاسەتێکی تر بەرامبەریان پێرەو دەکات. هەر لەو سەردەمانەدا میتراند سەرۆکی فەرەسا لە کۆبونەوەیەکیدا لە گەڵ کڵنتۆن لێی دەپرسێت: چی بکەین بۆ هاریکاری پرسی کورد لە عێراق، لە وەڵامدا کڵننتۆن دەڵێت: بە هەڵسەنگاندنی پسپۆرە شارەزاکان کورد لە عێراق ناتوانن حوکمی خۆیان بکەن.

دوای رێککەوتنی واشنتۆن نێوان یەکێتی و پارتی بۆ راگرتنی شەری ناوخۆ بەسەرپەرشتی مادلێن ئۆلبرایت وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، مام جلال لە لێدوانێکدا دەڵێت ئۆلبرایت، خۆی و مسعود بەرزانی ئاگادار کردۆتەوە: لێرە بە دواوە بۆتان نیە هەنگاوی سیاسی گرنگ بێ ئاگاداری ئێمە بگرنە بەر.

کۆمارەکانیش بەهەمان نەفەس سەیری دەسەڵاتدارانی باشور کردوە، کۆندۆلێزا رایس، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆک بوشی کور، لە لێدوانێکی رۆژنامەگەرییدا دەڵێت: پێویست بەم بۆڵەبۆڵە ناکات هیچکات دۆخیان وەک ئێستا باش نەبوە. هەرچۆنێک بێت شەری گەرمی نێوان دو تەرەف راگیرا، ٣٠ ساڵە شەری سارد نێوانیان بەردەوامە. بوارە ەکانی ئەم شەرە لەم خاڵانەدا کۆدەکەمەوە:

١- حکومەتێکی هەرێمی ناجێگیر و پینەکراو. لە هاوسەرگەری کاسۆلیکی دەچێت، کە زۆربەی چەمکەکانی دو ئیدارەییش زاڵن بەسەریدا، دەستوریش لە مەزاجی سیاسی جیاوازدا تا ئەم چرکەیە خەونە،

٢- پەرڵەمانێکی قۆرخکراو و ئیفلیج و بێ ئیرادەی سەربەخۆ،

٣- هاوپەیمانی و چاوبازی هەر دو تەرەف لەگەڵ جەمسەرە سیاسی و مەزهەبیەکانی بەغدا و ناوچەکە بۆ لاوازکردنی یەکتر،

٤- غیابی هەماهەنگی لە پرسە نەتەوەییە گرنگەکان لە وێرانەی عێراق، وەک پرسەکانی سەرۆکێک بۆ کۆمار، ئەنجومەنی فیدراڵی، بودجە، موچە، نەوت … تاد، بەڵام لە پرسی خاڵە سنوریەکان وەک دو بران چونکە پاروی چەوریان تێدایە،

٥- کرین و فرۆشتنی کەسانی یەکتر و بەکارهێنانیان لە کارە قێزەوەنەکان دژ بە یەکتر لە هەڵبژاردنەکان، تێرۆری یەکتر و سیخۆری و ئاژاوەگێری،

٦- هەڵمەتی راگەیاندنی حزبی قێزەوەن دژ بە یەکتر،

٧- هەرچی پیسی یەکترە بە تەنافی بەردەرگادا هەڵدەواسن،

٨- ئەمانە و چەندین بواری تر کە لەتبون و ناتەبایی دەسەلمێنن.

هاوڵاتیان لەگەڵ ئەم عیللەتانە ئولفەتیان گرتوە، تا ئەم چرکەیەش نیە چارە و شفا.

هاوکات رۆڵی ئەم دو هێزە لە ماوەی رابوردودا ی چەند پرسێکی زۆر گرنگ شایستەی هەڵسەنگاندنی تایبەتە.

پرسی رۆژئاوا: دوا روداوەکانی رۆژئاوا کە پلانگێرێکی نێودەولەتی و ئیقلیمی مەبەستی بو چۆک بە ئەزمونی حوکمرانی کورد لەو بەشەی کوردستان دابنێت و ئەو دڵە بزێوەی کورد لە گەورە فەرامۆش بکات بە قازانجی چەند بەرژەوەندیەکی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و تێرۆریستە دێرینەکان.

یەکێتی و پارتی هەڵوێست و کرداری جیایان هەبو. ئەو هەڵمەتە دژ بە رۆژئاوا لە بنەرەتدا ئاگادارکردنەوەی تورکیا بو بۆ نەبەزاندنی سنور و کارئاسانی بۆ چێن تا بگاتە سەرچاوە گرنگەکانی وزە لە ناوچەکە (رێگاکانی حەریری). ئەو هەوڵانەی هێزە ەکانی رۆژهەڵات چەند جارێک دژی وەستاون، وەک لە جەنگی سەختدا دژ بە داعش، نێواندنی هێوری بەرامبەر بە هێزە تێرۆریستەکانی شەرع دوای روخاندنی رژێمی ئەسەد. نوێنەری ترامپ بۆ سوریا. کەسایەتیەکی ژەنگاوی ئەمریکا کە رۆڵی زۆر خراپی بەرامبەر بۆ بزافی رزگاریخوازی کورد هەبوە. لە گەڵ هێنری کیسنجەر لە ساڵی ١٩٧٢ ەوە رۆڵی گرنگی هەبوە لە ئامادەسازی بۆ شکستهێنان بە شۆرشی ئە یلول و رێکەوتنە شومەکەی جەزایر لە ٦ ئازاری ١٩٧٥، ( چەندین ی متمانەپێکراو ئەم راستیە دەسەلمێنن)، ئەم زاتە توند تۆڵی و رۆحێش هەیە لە گەڵ ئۆردوگان و رژێمەکەی و لایەنگری سەرسەختی دەسەڵاتی توندی ناوەندی حکومەتەکانی ناوچەکەیە. ئەم پیرەی ئاخر شەر سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی و بەغداشی خستە ژێر فشارێکی بێئەندازەوە بۆ ملکەچکردنیان و سەرلەقاندن بۆ پلانی سرینەوەی حوکمرانی کورد لە رۆژئاوا. خوالێخۆشبو، سالح موسلم. سەرکردەی بێگەرد و دڵسۆزی کورد لە رۆژئاوا لە چاوپێکەوتنێکدا بە وردی تیشک دەخاتە سەر ئەو پلانە و هەڵوێستی نەرێنانەی چەند سەرکردەیەکی ئەوروپا و کورد لە باشور.

پارتی بەخشکەیی پێرەوی سیاسەتی نە شیش بسوتێ و نەکەبابی گرتەبەر، ئەم هەڵوێستەی لە لاوازبونی پێگەی سیاسی لە ناوچەکە لە سایەی رواداوەکانەدا سەرچاوەی کردوە. پارتی هەمیشە هێزێکە کار بۆ مانەوەی خۆی دەکات و چی رودەدات تێهەڵکێشی ئەو خواستەی دەکات.

یەکێتی تا رادەیەک دانی بەخۆیدا گرت، بەڵام هاوکات رێگەی نەگرت و کۆسپیشی دروست نەکرد بۆ مەزنترین خۆپیشاندانی نەتەوەیی جەماوەری لە زۆنی دەسەڵاتیدا دژ بە پلانگێری دژ بە رۆژئاوا.

ئەو دڵۆپەی وایکرد ئاو لە سەتڵەکە بەخەستی برژێت پرسی سەرۆکێکی کورد بۆ عێراقی وێرانە بو. لەگەڵ رێزم بۆ سەرجەم کاندیدەکانی کورد بۆ ئەو پۆستە. مەخابن چاویان لەو واقعە دادەخەن کە لای بەغدا گرنگە کەسێکی دەستەمۆی خۆیان بێت و گوێرایەڵی سیاسەتەکانی ئاغا دەرەکیەکانی بەغدا بێت.

هەرچۆنێک بێت ئەم روداوانە دەیسەلمێنن تا ئەم چرکەیەش جیاوازی بنەرەتی نێوان ئەم دو هێزە بەدی ناکرێن، ئەوەی دەیکەن جۆرێکە لە شانۆگەری سیاسی بۆ بەرژیوەندیەکانیان و دەسەڵات و پۆست و پارە.

ململانێی و رکابەری هێمنانەی هێزە سیاسیەکان لە کەش و هەوایەکی دیموکراسی بەهێز و دەستوریدا بەرێوەدەچن و لەو پرۆسەیەشدا جیاوازیە بنەرەتیەکان خۆیان نمایش دەکەن و یەکلایی دەبنەوە. مەخابن کورد لە باشور دوای ٣٥ ساڵ نەبۆنی بۆن و مەرام و چێژی ئەم وەلیمەیەیەشی نەکردوە.

بابەتى تر

👤
Live: 135 Today: 1,470 📊 Click Here