لیژنه‌ی رێگریكردن و لابردنی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆیی له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان پێكده‌هێنرێت

لیژنه‌ی رێگریكردن و لابردنی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆیی له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان پێكده‌هێنرێت

جار بینراوە: (22)

– 
وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان رێكارهكانی رێگری و لابردنی زیادهڕۆیی توندتر دهكات و لیژنه بۆ پارێزگاكان، قائیمقامیهت و ناحیهكان دادهمهزرێ و به دهسهڵاتی تهواوهوه كاردهكهن.

وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه به فهرمانی ژماره (13933 لـه 13-5-2026) به واژووی رێبهر ئهحمهد وهزیری ناوخۆ، رێكارهكانی ڕێگری و لابردنی سهرپێچی زیادهڕۆیی لهسهر موڵك و ماڵی دهوڵهت و سهرچاوه و سامانه سروشتییهكان توند كران و بۆ ئاستی ناحییهكان شۆڕ كرانهوه. 

ئاماژهشی بهوهدا كه به گوێرهی فهرمانێكی وزاری، دوا بهدوای گشتاندنی ژماره (13788 له 12-5-2026) و بۆ چالاكتركردنی ههوڵهكانی ڕێگریكردن له سهرپێچی و زێدهڕۆیی لهسهر موڵك و ماڵی دهوڵهت، دارستان و پاوان، حهرهمی شهقام و بهنداو و پۆند و چهم و رووبارهكان، و دوای كۆبوونهوهی وهزارهتی ناوخۆ لهگهڵ وهزیری كشتوكاڵ، پارێزگار و سهرپهرشتیاری ئیداره سهربهخۆكان، نوێنهرانی دهستهی پاراستن و چاككردنی ژینگه، به پشت بهستن به یاسای وهزارهتی ناوخۆ ژماره (6)ی ساڵی 2009 بڕیاردرا به پێكهێنانی لیژنهی ڕێگریكردن و لابردنی سهرپێچی و زیادهڕۆیی، هاوشێوهی لیژنهی ههولێر، له پارێزگا و ئیداره سهربهخۆكانی دیكه و راستهوخۆ دهبهسترێنهوه به پارێزگار/ سهرپهرشتیار، بهم جۆرهی خوارهوه:

یهكهم: لیژنه پێكدێت به سهرۆكایهتی ئهفسهرێكی چالاك له بهڕێوهبهرایهتی پۆلیس و ئهندامێتی نوێنهری بهڕێوهبهرایهتی ئاسایش، پۆلیسی دارستان و ژینگه، بهرێوهبهرایهتی كاروباری ناوخۆ، نوێنهری وهزارهتی شارهوانی، نوێنهری وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، و نوێنهری ههر دهزگایهكی دیكه له سنووری پارێزگا/ ئیدارهی سهربهخۆ كه به پێویستی دهزانرێت.

دووهم: پێكهێنانی لیژنهی لاوهكی له دهرهوهی سنووری سهرۆكایهتی شارهوانی له قائیمقامیهت و ناحیهكان به سهرۆكایهتی ئهفسهرێكی پۆلیسی دارستان و ژینگه، و ئهندامێتی  نوێنهری ئاسایش، نوێنهری وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، یهكێك له موختاری سنوور. راستهوخۆ دهبهسترێتهوه به قائیمقام یان بهڕێوهبهری ناحیه.

سێیهم: پێدانی دهسهڵاتی تهواوی بهدواداچوون و ڕاگرتنی دهستبهجێی ههموو جۆره سهرپێچی و زێدهڕۆییهك كه له یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018، یاسای ڕێگری له زیادهڕۆیی و لابردنی لهسهر زهوی و زار و موڵكی دهوڵهت له ههرێمی كوردستان و یاسا و ڕێنماییه بهركارهكانی دیكه وهكو زێدهڕۆیی پێناسهكراوه.

چوارهم: كهسی زێدهڕۆكار ئاگادار دهكرێتهوه به ڕاگرتنی زێدهڕۆییهكه و لابردنی له ماوهی (24) كاتژمێر. ئهگهر سهرپێچی و زێدهڕۆییهكهی ڕانهگرت و لا نهبرد، دهستبهجێ كهیسی یاسایی لهسهر دهكرێتهوه و به بڕیاری دادوهر دهستگیر دهكرێت و ئاماژه به ماددهی (14)/ یهكهم له یاسای ئاماژهبۆكراو له بڕگهی دووهم، نابێت زێدهڕۆكار له ههردوو قۆناغی لێكۆڵینهوهی سهرهتایی یان دادگایی كردن، ئازاد بكرێت تا زێدهڕۆییهكه لا دهبات. لێژنه و خانهوادهی زێدهڕۆكار، زێدهڕۆكه لهسهر خهرجی زێدهڕۆكار لادهبات به پێی بڕگهی یهكهم له ماددهی 11ی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2018.

پێنجهم: پارێزگار و سهرپهرشتیار و قائیمقام و بهڕێوهبهری ناحیهكان بهرپرسن له پێكهێنان و بهدواداچوونی كارهكانی ئهو لێژنانه و جێبهجێكردنی ڕێكاری یاسایی لهبهرامبهر سهرپێچیكار و زێدهڕۆكاران له رێی ئهو لێژنانهی لهم فهرمانه هاتوون.

شهشهم: ههر كهسێك له یهكه ئیداری و فهرمانگه و دامهزراوهكانی حكومهت كهمتهرخهمی، ئاسانكاری یان چاوپۆشی بكات له زێدهڕۆیی، به پێی یاسا و ڕێسا بهركارهكان ڕێكاری توندی بهرامبهر وهردهگیرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 66 Today: 1,439 📊 Click Here