كاوه‌ عه‌لی: تا ئێستا “پڕۆژه‌ی رووناكی” راده‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با نه‌كراوه‌ته‌وه‌

كاوه‌ عه‌لی: تا ئێستا “پڕۆژه‌ی رووناكی” راده‌ستی وه‌زاره‌تی كاره‌با نه‌كراوه‌ته‌وه‌

جار بینراوە: (4)


كاوه عهلی ئهندامی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی یهكگرتوو، له ێكی شیكاریدا رایگهیاند كه:

*پڕۆژهی “رووناكی” دهستكهوتی ئهم كابینهیه نییه، بهڵكو بارگرانییهكی دارایی گهورهی بۆ سهر شانی هاوڵاتیان دروست كردووه و له ڕێڕهوه یاساییهكانی وهزارهتی كارهبا لایداوه.

*”پێوهری زیرهك” وهك بنچینهی ئهم پڕۆژهیه، بیرۆكهكهی بۆ كابینهی حهوتهم دهگهڕێتهوه و گرێبهستهكانی له ساڵی 2017 له كۆتاییهكانی كابینهی ههشتهمدا واژۆ كراون.

*تا ساڵی 2021 زیاتر له 620 ههزار پێوهر دانراون، كهواته كابینهی نۆیهم نه داهێنهری بیرۆكهكه بووه و نه خاوهنی پێشهنگایهتی پڕۆژهكه.
*ئهوهی لهم كابینهیهدا روویداوه تهنها گۆڕینی ناو و گرانكردنی نرخهكان بووه.

*به راوێژی كۆمپانیایهكی بیانی و له ڕێگهی نووسینگهی سهرۆكی حكومهتهوه، پڕۆژهیهكی خزمهتگوزاری گشتی گۆڕدراوه بۆ سیاسهتێكی كۆكردنهوهی داهات، كه تێیدا نرخی كارهبا (4 تا 5) هێنده و زیاتریش بهرزكراوهتهوه بۆ ئهوهی هاوڵاتی ناچار بكرێت بهكارهێنان كهم بكاتهوه.

*بۆچی ئهم داهاته بۆ پاڵپشتی خێزانه كهمدهرامهتهكان و چاككردنی ژێرخانی كارهبا تهرخان ناكرێت؟” له كاتێكدا هاوڵاتیان ئێستا دوو جار پارهی كارهبا دهدهن (حكومهت و مۆلیده).

*تا ئێستا پرۆژهكه رادهستی وهزارهتی كارهبا نهكراوهتهوه و لهژێر ههژموونی نووسینگهی سهرۆكی حكومهتدا ماوهتهوه. 

*ئهمه لادانێكی گهورهیه له دامهزراوهیی و حوكمڕانی دروست.

*بۆچی وهزارهتێكی یاسایی له دهسهڵاتهكانی بێبهش دهكرێت و بڕیارهكان له دهرهوهی وهزارهت دهدرێن؟

بابەتى تر

👤
Live: 65 Today: 1,195 📊 Click Here