قوباد تاڵه‌بانی بۆ بۆردی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان: جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كاندا نه‌كه‌ن

قوباد تاڵه‌بانی بۆ بۆردی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان: جیاوازی له‌نێوان ناوچه‌كاندا نه‌كه‌ن

جار بینراوە: (7)

 
جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له میانی كۆبوونهوهی لهگهڵ بۆردی وهبهرهێنانی ئیدارهی گهرمیان داوای لێكردن جیاوازی لهنێوان ناوچهكاندا نهكهن و ئاسانكاری تهواو پێشكهشی وهبهرهێنهران بكهن.

ئهمڕۆ چوارشهممه قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان سهردانی ئیدارهی گهرمیانی كرد و له یهكهم وێستگهی سهردانهكهیدا لهگهڵ بۆردی وهبهرهێنانی گهرمیان كۆبووهوه.

بهگوێرهی راگهندراوی نووسینگهكهی، له كۆبوونهوهكهدا ههڵسهنگاندن كرا بۆ چۆنییهتی جێبهجێكردنی بڕیار و راسپاردهكانی كۆبوونهوهكهی مانگی نیسانی ئهمساڵی بۆردی وهبهرهێنانی گهرمیان لهگهڵ قوباد تاڵهبانی.

ئاماژه بهوهشدراوه كه جێگری سهرۆك وهزیران دهستخۆشی له ئهندامانی بۆردهكه كرد كه خهمخۆرانه كاروبارهكان رادهپهڕێنن و داوایكرد بۆ گهشهپێدان و زیاتر ئاوهدانكردنهوهی گهرمیان زیاتر خۆیان ماندوو بكهن و جیاوازی لهنێوان ناوچهكانی گهرمیاندا نهكهن و بێ هیچ جۆره جیاوازییهك له ههر ناوچهیهك بهپێی تایبهتمهندیی ناوچهكه پڕۆژهی وهبهرهێنان جێبهجێ بكهن.  

قوباد تاڵهبانی پشتیوانی تهواوی خۆی بۆ بۆردی وهبهرهێنانی ئیدارهی گهرمیان دووپات كردهوه. 

وتیشی: “ههموو ئهو فشارانهی له رابردوودا كردوومه و ئێستاش دهیكهم بههۆی ئهو خۆشهویستییه زۆرهمه كه بۆ گهرمیان و گهرمیانییهكان ههمه”.

جێگری سهرۆك وهزیران راشیگهیاند كه “دهبێت لهپێناو خزمهتكردنی زیاتری خهڵك و گهشهپێدانی دهڤهرهكه، ئهندامانی بۆردی وهبهرهێنان وهك یهك تیم پێكهوه كار بكهن و بۆ زیاتركردنی ئاستی وهبهرهێنان ئاسانكاری تهواو پێشكهشی وهبهرهێنهران بكهن”.

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 1,195 📊 Click Here