قوباد تاڵه‌بانی: ده‌مانه‌وێت چیرۆکەکانی ئێمەش لەڕێی سینەماوە بە خەڵکی جیهان بگات

قوباد تاڵه‌بانی: ده‌مانه‌وێت چیرۆکەکانی ئێمەش لەڕێی سینەماوە بە خەڵکی جیهان بگات

جار بینراوە: (15)


جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند لهڕێگهی كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستانهوه گهورهترین فهندی فیلمیان راگهیاندووه، دهشڵێت: “دهمانهوێت چیرۆکەکانی ئێمەش لەڕێی سینەماوە بە خەڵکی جیهان بگات”.

قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسی:

*بۆ دووهمین جار لهسهر یهك بهشداریمان كرد له فێستیڤاڵی فیلمی كان. 

*له رێگهی كۆمیسیۆنی فیلمی كوردستانهوه گهورهترین فهندی فیلمی كوردستانمان راگهیاند.

*دهمانهوێت دهرگای كوردستان بهڕووی كۆمپانیاكانی بهرههمهێنهری فیلم بكهینهوه، ههروهها زهمینه بۆ هاوكاری لهنێوان سینهماكارانی كوردستان و كۆمپانیا و ناوهنده سینهماییهكانی جیهان بڕهخسێنین بۆ ئهوهی چیرۆكهكانی ئێمهش لهڕێی سینهماوه به خهڵكی جیهان بگات.

*له كان، پهیامێكی ڕوونمان ههبوو: كوردستان زیاتره له ململانێكان و ئهو تراژیدی و كارهساته گهورانهی بهسهریدا هاتوون.

*ئهم خاكه، خاكی داهێنان و خۆڕاگری و چیرۆكه نائاساییهكانه. تهنانهت له كاتی شهڕ و ناسهقامگیریشدا، ئێمه ڕێگای بنیاتنان و داهێنانمان ههڵبژاردووه.

بابەتى تر

👤
Live: 66 Today: 1,439 📊 Click Here