قایمقامیەتی سلێمانی میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی غاز پەیڕەو دەکات

قایمقامیەتی سلێمانی میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی غاز پەیڕەو دەکات

جار بینراوە: (125)

-

ئەمڕۆ شەممە 18ی تەمووزی 2026، قایمقامیەتی سلێمانی بڕیارێکی نوێی لەبارەی شێوازی دابەشکردنی غازی ماڵان دەرکرد و رایگەیاند، بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە قەیران و گرفتێک، لە سبەینێ یەکشەممەوە پرۆسەی دابەشکردنی غاز لە سنووری پارێزگاکە دەکرێتە فۆرمی خۆراک.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە هەرێمی کوردستان 2 سەرچاوەی بۆ دابینکردنی غاز هەبوون، بەڵام بەهۆی وەستانی کێڵگەی کۆرمۆرەوە، لە ئێستادا تەنها سوود لە سەرچاوەی دووەم دەبینرێت کە حکومەتی عێراقە و لەو رێگەیەوە غاز دابەش دەکرێت.

سەبارەت بە هەبوونی غازی پێویست، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و رایگەیاند، بڕێکی زۆر باش لە غاز کۆگاکراوە و پێشبینی دەکرێت تا 2 مانگی تریش هیچ کێشەیەکی کەمیی غاز دروست نەبێت، بۆیە داوا دەکەن هاووڵاتییان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ نەبن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ لە قایمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی شێواز و میکانیزمی نوێی دابەشکردنی غازی ماڵان ئەنجام بدرێت، تاوەکو لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەکە بە رێکوپێکی بەڕێوە بچێت.

بابەتى تر

👤
Live: 104 Today: 425 📊 Click Here