دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی دەرەوەی وڵات: وەزیری تەندروستی ناوی ئێمەی لە بودجەی 2027 دەرهێناوە

دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی دەرەوەی وڵات: وەزیری تەندروستی ناوی ئێمەی لە بودجەی 2027 دەرهێناوە

جار بینراوە: (6)

دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا ناڕەزایەتییان بەرامبەر وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و دەڵێن، ماوەی سێ ساڵە ڕووبەڕووی نایاسایی و زوڵم بوونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلولی 2026، دەستەی نوێنەرانی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات رایانگەیاند، سێ ساڵە زوڵم و نایاسایی بەرامبەریان دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پزیشکانی دەرەوەی وڵات وەزیری تەندروستی تۆمەتبار دەکەن بەوەی بە بڕیارێکی شەخسی ناوی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵاتی لە پڕۆژە پێشنیازکراوی بودجەی ساڵی 2027 دەرهێناوە و بۆ لایەنە دارەکانی ڕەوانە نەکردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، نوێنەرانی ئەو پزیشکانە داوا لە سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەت، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و سەندیکای پزیشکان دەکەن بێنە سەر خەت و پشتیوانی مافەکانیان بن.

هەروەها داوا دەکەن ڕێگری بکرێت لەو پێشێلکارییە یاساییانەی کە بە وتەی ئەوان وەزیری تەندروستی بە بڕیاری تاکلایەنە بەرامبەریان ئەنجامی دەدات.

👤
Live: 105 Today: 1,096 📊 Click Here