داخستنی ئۆفیسەکانی کۆڕەک تیلیکۆم کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەدینیشی گرتەوە

داخستنی ئۆفیسەکانی کۆڕەک تیلیکۆم کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەدینیشی گرتەوە

جار بینراوە: (23)

-

دەستەی راگەیاندن و یەکانی عێراق رێکارە یاساییەکانی دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم فراوانتر کرد و سەرجەم ئۆفیسەکانی کۆمپانیاکەی لە 3 پارێزگەی دیکە داخست.

بەپێی زانیارییەکان، نووسینگەی ناوچەی باکووری دەستەی راگەیاندن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگەی ئاسایشی نیشتمانی، هەڵمەتێکیان بۆ داخستنی بنکە و ئۆفیسەکانی کۆمپانیای کۆڕەک لە پارێزگەکانی کەرکووک، نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێکردووە.

لە کەرکووک، رێکارەکان ناوچەکانی (ئاڵماس، شەقامی کۆماری و شەقامی پارێزگە)یان گرتووەتەوە، هەروەها لە پارێزگەی نەینەوا، چەندین سەنتەری کۆمپانیاکە لە ناوچەکانی (النور، کۆمەڵگەی رۆشنبیری، سومەر، مووسڵی نوێ و دەواسە) داخران.

ئەم هەنگاوە درێژەپێدەری ئەو رێکارە مەیدانییانەیە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەدایە کە پێشتر لە دژی کۆمپانیای کۆڕەک دەرچوون، پێشتریش رێکارەکان لە بەغدا، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، بابل و چەند پارێزگەیەکی دیکەی عێراق جێبەجێ کرابوون.

دەستەی راگەیاندن و یەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تیمەکانیان بەردەوام دەبن بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی هەمەلایەنەی بڕیارە رێکخستنییەکان بەپێی چوارچێوە یاساییەکان.

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 1,482 📊 Click Here