تۆم باراک بکڕن

تۆم باراک بکڕن

جار بینراوە: (901)

۱

پارتی و یەکێتی وەک حزب دەوڵەمەندن، ئەمەناکاتە ئەوەی کەحکومەتەکەشیان دەوڵەمەند بێت، ئێ ئەوەتا وەزیری دارای زۆر ڕاشکاوانە دەڵێت قاسەی حکومەت بەتاڵەو ناتوانین ۱۲۰ ملیار دینار کۆبکەینەوە، ئێ تا کەناڵی حزبەو بەچە حزب وجڕت و فڕتی حزب هەبێ قەت ئەو پارەیە کۆناکرێتەوە، چونکە هەمیشە داهات بکە چوار تاوە حزب سێی دەبا، ئێستا حزب هەیەتی حزب مەبەست پارتی و یەکێتیە، کەواتە بابێن شتێ تر بکەن.

۲

تۆم باراک پیاوێکی مەترسیدارەو زۆریش بڕوای بەناوەندێتی هەیە، تا بەغداو ئەنکەرەو دیمەشق وەستابن، هەولێرو کۆبانی و ئامەد نابینێت، لەو هەموو ملیۆن دۆلارەی حزب هەیەتی و هەندێک جار زۆرێکیشی لە قوماردا دەدۆڕێنێ وەک خۆیان گەواهی لەسەر یەکتر دەدەن بەهابەشی شەش حەوت ملیۆنێ بدەن و باراک بکڕن، کڕینی باراک وەک کڕینی دەوڵەتە، بیکڕن تا نەیفرۆشتون، فێری سیاسەت بن ئەوەی لەکڕینی کەوادیری ناوخۆدا خەرجی دەکەن لەکڕینی باڕاکا خەرجی بکەن، کڕینی کادیری گۆڕان و ئیسلامی و هی یەکتر هیچ ناخاتە سەر هیچ.

۳

پیاو هەق بڵێت کابە کەچ نابێت، ئەم سەرۆکی حکومەتی هەرێمە، لەگەڵ جادەو بان و پردو کارەبادا، مەینەتی و وێرانیەکی کۆمەڵایەتی وسیاسی و میدیای گەورەشی لەگەڵ خۆیدا هێناوە، نیوەی وڵات جادەو بانی قشت و جوان و پان و پۆڕی هەس، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ کەسێتی کورد زیاتر تێکدەشکێت، لەوە دەچێ سەرۆکی حکومەت وجێگرەکەی ئەم دیوەی بابەتەکە نەبینن ، لەوەشناچێ کەس بوێری ئەوەی هەبێ پێیان بڵێت، بەتایبەت بەسەرۆکی حکومەت، برینەکە یەکجار قوڵە.

٤

یەکنەخستنی پێشمەرگە، ڕێکنەخستنەوەی حکومەت، زندوو نەکردنەوەی پارلەمان، ڕێکنەکەوتنی کۆنکرێتی لەگەڵ ناوەند، چارەسەر نەکردنی برین و کێشەو ئاڕیشەی شەنگال، یەکنەخستنی تواناکان لەکەرکوک و دوبەرەکی قێزەون، نیشاندانی قەبوڵنەکردنی سەرۆک کۆمارو نەچونە سەردانی هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن ئەم حکومەتە تەمان درێژە فاشیلە ، فاشیل بەو مانایەی ناتوانێت، ئەم هەموو کێشەیە چارەسەر بکات، کەخۆی ئەفرێنەریانە.

بابەتى تر

👤
Live: 156 Today: 661 📊 Click Here