بە دانایی سەرۆك مامجەلال ، عێراق وکوردستان نەبونەگۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان
رۆژی شەشی ئاپریل/نیسان ی ٢٠٠٥ نەك لای
عێراقیی و یەکان بەڵکو لای گەلانی ناوچەکە و ش ، رۆژێکی مێژویی بو
نەك هەر لەبەر ئەوەی بۆ یەکەمینجار لە مێژوی عێراق و ناوچەکەشدا سەرۆك کۆمار بەهەڵبژاردنی
نوێنەرانی گەل دەسەڵات وەردەگرێت ، بەڵکو ئەو سەرۆک کۆمارە مامجەلال بو ، کە زیاتر
لە نیوسەدە بو خەباتی دژ بە دیکتاتۆرە یەك لە دوایەکەکانی عێراق بەرپا کردبو ، زیاتر
لە نیوسەدە بو لە هەمو بۆنەیەکدا ،لە هەمو کۆڕو کۆبونەوەیەکی ی و ناوچەییدا داکۆکیی لە مافی رەوای گەلی کوردستان و تەواوی
پێکهاتە نەتەوەیی ، ئاینیی و مەزهەبییەکانی تری عێراقیشی دەکرد تا لە عێراقێکی دیموکرات
و فیدراڵی سەربەخۆی ئازاددا بە مافەکانیان و بە ئازادیی شاد بن .
راستە عێراق لە سەردەمی بەڕێزیاندا تەواوی کێشە بە میرات بەجێماوەکانی
دیکتاتۆریەتی تیادا چارەسەر نەکرا ، بەڵام عێراقتا رادەیەك ئارامیی و ئۆقرەییەکی وای بە خۆوە بینی بو کە جێی دڵخۆشیی بو ، بە تایبەتیی هەرێمی
کوردستان کە لە هەمو روەیەکەوە لەریزی پێشەوە بو ، داوا دەکرا لە ناوچەکانی تری عێراقیشدا
چاوی لێ بکرێت .
ئەگەر دەستکەوت و پێشکەوتنەکانی عێراق لە
سەردەمی سەرۆك مامجەلال دا باس بکرێن ، ئەوارێگرتن لەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دو دەوڵەتە ناکۆك و دوژمنەکە واتە ئەمریکا و ئێران.
لێرەدا حیکمەت و پراگماتیەکەی سەرۆك مامجەلالنەك هەر رۆڵی زۆر گرنگ و کاریگەری هەبو کە هەردو وڵاتی ناکۆك عێراق نەکەنە شانۆی یەکلاییکردنەوەی
ململانێکانیان، بەڵکو هەردو وڵات لە ئاست پاراستنی ئارامیی عێراق و رێز گرتن کە سەروەرییەکەی
کۆك و هاوڕا بن .
لە چەندین وێستگەشدا عێراقی سەردەمی سەرۆك
مامجەلال رۆڵی لێك نزیکبونەوەی بینیوە لە نێوان ئەو دو وڵاتەدا ، ئەمەش پێگەی عێراقی بە جۆرێك بەهێز ببو کە هیچ لایەنێك
بیر لەوە نەکاتەوە عێراق بکاتە زاڵگەی سەرکەوتنی
خۆی بەسەر ئەوی تریاندا .
دانایی و توانا دیپلۆماتییە بەهێزەکەی سەرۆك
مامجەلال بە جۆرێك بو کە یەکانی نێوان عێراق و ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەمو ئاستەکاندا زۆر بەهێز بو ، سەرباری رێککەوتنی
ستراتیژیی و ئەمنیی و هاوپەیمانێتییە بەهێزەکە
، لە هەمان کاتدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامییشدا یەکان لە هەمو ئاستەکاندا بەرەوپێش
دەچون ، دیارە لەگەڵ دەوڵەتانی تری دراوسێ و ناوچەکە و ذ یەکان لە
ئاستێکی نایابدا کە هەمویان بە پێی پرەنسیبی بەرژەوەندیی هاوبەش و رێز گرتن کەسەروەریی
خاك و ئاوی یەکتر بو .
هەر بۆیە رۆژنامە نوسێکی بیانیی کاتێك سەرسامیی
خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر سەرۆك مامجەلال دەڵێت “ئەو سەرۆکە لە واشنتن تەوقە لەگەڵ جۆرج بوش ، کۆندالیزا رایس ، ئۆباماو
هیلاری کلینتن دەکات ، رێککەوتنیان لەگەڵدائیمزا دەکات ، لە تارانیش لەگەڵ رابەری باڵا تا سەرکۆمار و گەورە فەرماندە
سەربازییەکاندا کۆ دەبێتەوە ، لە ئانکارا لەگەڵ عبداللە گویل و ئەردۆگاندا کۆدەبێتەوە ، داکۆکی لە سەرکردەکانی پ ک ک دەکات “. ئەوەش
دانایی و سیاسەتە نەرم و نیانە دیپلۆماتییەکەی سەرۆك مامجەلال دوپات و بەرجەستە دەکاتەوە
کە بەڕێزیانی پێ ناسراوە .
مانەوەی عێراق لەو پێگە بەهێزەدا کە نەبێتە قوربانیی لەو
روانگەیەوە سەرچاوەی گرتبو کە سەرۆك مامجەلالپرەنسیبە نەگۆڕەکەی پەیڕەو دەکرد لەسەر بنەمای (دۆستایەتی نەك کلکایەتیی ،
هاوپەیمانێتیی نەك پاشکۆیاتیی و نۆکەرایەتیی ) ، بەوەش عێراق و کوردستان پارێزراو
بون لە هەر پڕیشکێکی ئاگری ململانێی ئەو
دو دەوڵەتە.
ئەمڕۆش لە کاتێکدا یادی رۆژە مێژوییەکەی هەڵبژاردنی سەرۆك مامجەلال
دەکەینەوە لە ٦ی ئاپریل /نیسانی ٢٠٢٥ دا ،
ناوچەکەمان و عێراق و کوردستانەکەمان لە
ژێر پڕیشکی ئاگری جەنگێکی خوێن لەبەررۆیشتو
دایە ، پێویستە هەموانمیتۆد و رێبازەکەی سەرۆك مامجەلال پەیڕەو بکەن ، پەنا ببەن بۆ حیکمەتەکەی سەرۆك مامجەلال تا عێراق
نەبێتە گۆڕەپانی ئەو جەنگە کە هیچ ی بە ئێمەوە نییە ، دەبێت لە هەرێمی
کوردستان حیکمەتەکەی مامی گەورەمان ببوژێتەوە
کە چۆن تەبایی و ئاشتیی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی لە ئارادا بو ، کوردستان بەهێز و خاوەن
پێگەی خۆی بو هەم لە ئاستی عێراقیی و ی ، هەم لە ئاستی ناوچەیی و یش
.لە عێراقیش هێزەرەسەنەکان رێگریی بکەن لەوە
ئەم ئەزمونەی حوکمڕانیی لەدەست نەچێت ، ئەگەر نا ئەوا چاەەنوسێك چاوەڕێ یان دەکات کە کەس ئێرەییان پێ نابات ،هەرچییەکیش روبدات پەشیمانیی
دادیان نادات.
06/04/2026
ەکانی تری نوسەر
-

بە دانایی سەرۆك مامجەلال ، عێراق وکوردستان نەبونەگۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان -

ئایا ئەمریکا وەك یەکەم و دوەم جەنگی ، بۆ ماوەیەك بەشێکی ئێران دادەبڕێنێت ؟! -

تەکنەلۆژیای سیخوڕی روسیا و چینە،وادەی دیمەنی خێمەی سەفوانێکی تری دواخستوە -

ئایا ئەمریکا لە روخاندنی رژێمی ئێستای تاران، ئامانجێکی تری ئاشکرا کردوە؟
-

٩ی شوبات ، رۆژێکی زێڕینی تری سەرۆك مامجەلال ، کە ی بونی کەرکوكی سەلماند -

تکایە بەروار هیچ مانایەك نابەخشێت!
-

هەڵبژاردنەوەی سەرۆک مامجەلال، لە نۆڤامبری 2010 ,ئومێدێکی تر بو بۆ عیراق و کوردستان
-

سەرۆك ماجەلال و فیکری ئازادیی رادەربڕین
-

لەگەڵ شاناز خانی بوێردا دەڵێین بەڵێ لاریمان هەیە!
-

مەرامەکە، هەر تیر و تانەدانە لە(ی،ن،ك)
-

چارەسەری گرێی پیس (شێرپەنجە)، هەر لابردنە!
-

ئیسلامییەکانو بازرگانییکردن بەخوێنو کوشتن،(غەزە) بە نمونە
-

ئەوە زایۆنی یە ،ئەمریکاو ئەوروپا ئاڕاستە دەکات -

هێرۆ خان پێی وتم مامۆستا وا نییە ،بەڵام لەبەر خاتری تۆ وایە ! -

ئەوروپاییەکان لە ئیسراییل نیگەران دەبن، بەڵام هەرگیز پشتی بەرنادەن
















Post Comment