بەهۆی وەرگرتنی دووجار بەنزین لە رۆژێکدا؛ شۆفێرێک لە دەربەندیخان سزادرا

بەهۆی وەرگرتنی دووجار بەنزین لە رۆژێکدا؛ شۆفێرێک لە دەربەندیخان سزادرا

جار بینراوە: (3)

-

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابدا گرتووە و شۆفێرەکەشیان رووبەڕووی سزای یاسایی کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی قائیمقامیەتی قەزاکە، ئەو شۆفێرە رێنماییەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی پێشێل کردووە و لە ماوەی تەنها 1 رۆژدا، 2 جار پشکی بەنزینی وەرگرتووە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە پۆلیسی گەرمیان و لایەنە دارەکان توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە دەستنیشان بکەن و دەستی بەسەردا بگرن، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی سەرپێچییەکە، تەواوی رێکارە یاساییەکان بەرانبەر شۆفێرەکە جێبەجێ کراون و سزای دارایی دراوە.

بابەتى تر

👤
Live: 170 Today: 1,221 📊 Click Here