بەدیهێنانی خەونەکان لە ڕێگەی پەروەردەوە

بەدیهێنانی خەونەکان لە ڕێگەی پەروەردەوە

جار بینراوە: (40)

(بە دڵەوە شوێن خەونەکەت
بکەوە، هەرچەندە دووربێت، دەتوانیت پێی بگەیت- مارتن لۆسەر کینگ جونیۆر)

خەونی مرۆڤ بەگشتی هەموو ئەو ویست و خولیا و حەزانەیە کە بیریان لێ دەکاتەوە و هەوڵیان بۆ دەدات تا بەدیان
بێنێت.

دیارە خەون واتە
ئامانج، ئامانجیش خولیا و ئاواتە بەدیهاتووەکان دیاری دەکات، مەرج نیە ئەو ویستەی
مرۆڤ وەک خۆی دەیەوێت بەدیبێت. بەڵام لەهەموو کارێک گرنگتر دانانی پلان و ستراتیژ
و ڕێگە و شێوازی بەدیهێنانە.

دەکرێ ژینگەی بەدیهێنانی
خەون و ئامانجی تاک، ڕوانگە و زەمینی دیاری کراوو تایبەتی خۆی هەبێت، دیارە مەبەستم
لە تاک هەر کەسێک و مرۆڤێکی بیرکەرەوە و خاوەن هزرە، هزریش بەمانا قووڵ و فەلسەفییەکەی
نا، چونکە کاتێ باس لە فەلسەفە دەکرێ ڕۆچونی فراوانتر و لێکدانەوەی زیاتری گەرەکە،
تەنها مەبەست لێی خەونی مناڵە کە نیگای دەچێتە سەر بینراوەکانی دەور وبەر، لەگەڵ گەورە
بوونی ئەو تاکە خەونەکانیشی گەورە دەبن.

یەکەم وێستگەی بەرکەوتنی دوای هاتنە سەر زەوی و بوون،
دایکە کە لە ئامێزگرتن و سۆز پێش پێدانی شیرە بۆ ئەو مرۆڤە بچووکەی گەشتێکی نادیار
دەست پێدەکات بۆ ئەم ژیانە، لەو کاتەوە پێویستیە تایبەتییەکان بۆ بەدی هێنان دەبنە
خەونی بچووک هەر خواردن و جل و بەرگ تا بەردەوامی بەخشینی سۆز و میهرەبانی وڕاهێنان
و فێربوون و ئاشنا بوونی بۆ دەور و بەر.

مرۆڤ لەگەڵ گەورە
بوونی جەستەی پێویستی و خەونەکانیشی گەورە دەبن، پەروەردە پێویستە ڕۆڵ و کاریگەری هەبێت لە دەرخستنی
توانا و کارامەییەکانی تاک و ئاراستە کردن و بەدیهێنان و خستنە سەرپێی ویستەکان لە
پێناو گەیشتن بە خەونەکان.

لێرەوە دەردەکەوێت
کە ئامانجی باڵای پەروەردە دروستکردنی نەوەی
بیرکەرەوە و بیرمەند و کەسێتی باڵایە، بۆ هەر یەکێک لەم ئامانجانە ڕوانین و پلان و ستراتیژی تایبەت بە
خۆی دەوێت.

پێمباشە بەشە
گرنگ و تایبەتمەندییە یەکانی پەروەردە بۆ خەونی تاک و کۆمەڵ بخەینەڕوو:

یەکەم: بونیادنانی
فەلسەفەیەکی پەروەردەیی ڕەخنەگرانە، دەکرێ بە سەرنجدان و دیدی دیمۆکراسی و لە شێوازە
ناوازەکانی پەروەردەی گەلانی تر کەڵک وەربگیرێت و سوودببینرێت.

دووەم: بەسەنتەر
کردنی فێرخواز لە ناو پرۆسەی پەروەردەدا، واتە لابردنی شێوازە کۆنەکە کە مامۆستا سەنتەر
و بەخشەر و پەخشکەر بوو، واتە ڕۆڵی مامۆستا لە گواستنەوەی زانیاری دەگۆڕێت و دەبێتە
هاوکار و ئاسانکار و ڕێبەر.

سێیەم: گرنگیدان
و پەرەپێدان بە کارامەیی فێرخواز، ئەویش هەر بە فێرکردنی زانیارییەکان بەس نییە.
ئامانج لێی بەدەستهێنانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و چارەسەرکردنی کێشەکان و توانای
هاوکاریکردنە.

چوارەم: بەکارهێنانی
تەکنەلۆژیا بە شێوەی کارلێککارانە و سەرنجڕاکێش و یەکخراو.

پرۆسەی گەیشتن بە
خەون و ئامانجەکان پێویستە سەرەتا بە ڕوونیئامانجەکە پێناسە بکرێت و پاشان دابەشکردنی ئەرکی هەنگاونان دەست پێدەکات.

پێویستە نەخشەی هێڵیکار دروست بکرێت و هەنگاوەکان جێبەجێ بکرێن و هەڵسەنگاندنبۆ بەدەستهێنان وگەیشتن بە سەرکەوتن،لەڕێگەی ئەم قۆناغانەوە دەکرێت:

١. ڕوونی ئامانجەکە
دیاری بکرێت:

ئامانجەکەت
بنووسرێت واتە دەبێت: تایبەتمەندی، پێوانەکردن،
بەدەستهێنان، دار و کاتی پێویست.

٢. دیاری کردنی
ئامانجە گەورەکە:

ئامانجە گەورەکە
دابەش دەکرێت بۆ ئامانجی بچووکتر، چونکە ئەگەر ئامانجی گەورە بچووک و وورد نەکرێتەوە بەدیهێنانی ئەستەم دەبێت،
کورد گوتەنی(بەردی زل نیشانەی نەهاویشتنیەتی).

٣. دروستکردنی نەخشەی
هێڵی کاتیك

بۆ هەر هەنگاوێکی
بچووک کاتی دەستپێکردن و کۆتایی دیاری بکرێت،
چونکە ئەم نەخشەیەی هێڵی کاتی، ڕێگری دەکات لە دواخستنی کارکردنەکە.

٤. جێبەجێکردن و ئەنجامدانی
پڕۆژە و بیرۆکەکە:

دەست بە ئەنجامدانی
هەنگاوەکان دەکرێت توانا و هێز چڕ بکرێتەوە، چونکە پابەند بوون کلیلی سەرکەوتنە.

٥. بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن:

پێداچوونەوەی ناو
بە ناوی کارەکاندا و بە سەرنج و تێبینی بۆ دڵنیا بوون لە ڕاستی و ئەنجامدانی پێویست،
تا بە ئاسانی کێسەی بەر دەم پلانەکە چارەسەر
بکرێت و ڕێکبخرێت.

خەون و خولیا و ویستەکانی
تاک لە ڕێگەی پەروەردەوە ئاراستە دەکرێن و دەبنە ئامانج کە ڕێنمایی پرۆسەی فێربوون دەخەمڵێنن. ئامانجی
پەروەردە لە بنچینەدا گۆڕینی ڕەفتاری تاک و گەشەپێدانی دەروون و ڕۆح و جەستەی تاکە.

لەم سۆنگەیەوە ڕۆڵ
و کاریگەری پەروەردە لە گەیشتن بە خەونەکان ناکرێ نادیدە ببینرێت.

تێبینی:

بۆ نوسینی ئەم
ە سودم لە چەند ماڵپەڕێکی عەرەبی وەرگرتووە.

12/07/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

👤
Live: 76 Today: 1,923 📊 Click Here